١٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٥٤
Source: Mehrnews
حزبوڵڵا چەکەکانی بۆ هەتاهەتایە دەپارێزێت؟

شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا چەندین جار جەختی کرد کە چەکی بەرخۆدان تا کاتێک کە داگیرکاری لە لوبنان هەبێت، دانانرێت.

گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی 14ی ئۆگۆست. نۆزدەهەیم ساڵڕۆژی سەرکەوتنی گەورەی بەرخۆدانی لوبنان لە شەڕی 33 ڕۆژە بوو؛ شەڕێک کە مێژووی بەرخۆدان بۆ پاش و پێش خۆی دابەش کرد و کۆتاییەک بوو بۆ پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورە. هاوکات لەگەڵ کۆتایی شەڕ، بڕیارنامەی 1701 لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند کرا. بە پەسەند کرانی ئەو بڕیارنامە لە کابینەی لوبنان، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵاش ڕایگەیاند کە پابەندی بەندەکانی ئەو ئاگربڕە دەبێت و ئەوە بووە دەسپێکێک لەسەر نزیک بە 20 ساڵ ململانێ لەسەر پرسی چەک دانانی حزبوڵڵا.

لە ساڵانێکی بەردەوامدا شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا قسەی مەنتیقی زۆری لەسەر چەکداربوونی حزبوڵڵا و بۆچییەتی داکۆکی لەسەر چەک داماڵینی حزبوڵڵای هێناوەتە ئاراوە. ئێستاکە و لەم ڕۆژانەدا کە دووبارە گەڵاڵەی چەک دانانی حزبوڵڵا لەلایەن ئەرتەش و دەوڵەتی لوبنانەوە هاتووەتە ئاراوە، دووبارە کردنەوەی ئەو ڕوانگە پێویستە.

ئێستا ئەو پرسیارە گرینگە دێتە ئاراوە کە بۆچی چەک داماڵینی حزبوڵڵا بۆ ئیسرائیل ئەوەندە زەروورییە. شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا هۆکاری سەرەکی ئەو بابەتە دەگەڕێنێتەوە بۆ شکستی تەواوی ئایدیای سەربازی بۆ ڕیشەکێش کردن حزبوڵڵا و وتی: موشە یعالون سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێت کە حزبوڵڵا دیاردەیەکی ڕیشەدارە و بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕیشەکێش نابێت بۆیە دەبێت هەر لە ناوخۆی لوبنانەوە لاواز بکرێتەوە و ئەویش ئەبێ وەکوو لایەنێک و هەروەها چەکەکانیان ناڕەوا چاولێبکرێت. تەنیا ڕێگا ئەوەیە.

بەڵام حزبوڵڵا وەکوو پارتێکی سیاسی و پێکهاتەیەک بە چ لۆژیکێکەوە لە وڵاتێک کە ئەرتەشی سەربەخۆی هەیە، چەکی خۆی پاراستووە؟ سەید حەسەن نەسروڵا لە ئەو بارەوە وتوویە: نەبوونی حکومەتێکی بەهێز و ئەرتەشێکی بەتوانا بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، گرینگترین هۆکار بۆ چەکدار مانەوەی حزبوڵڵایە.

ناوبراو درێژەی دا: وەرن با بە لۆژیک پرسەکە چارەسەر بکەین. بەرخۆدان ئەنجامی هەندێک هۆکارە: داگیرکاری، دەستگیری ئەسیرەکان، داگیر کردنی ئاو، هەڕەشە لە لوبنان و هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی وڵات ئەگەر ئەو هۆکارانە چارەسەر ببن، ئەنجامەکانیش بە ئاسانی چارەسەر دەکرێن.

شەهید نەسروڵڵا جەختی کرد کە لۆژیک نییە لە ناو وڵاتێکدا، حزبێکی چەکدار هەبێت کەواتە حزبوڵڵاش بۆ هەتاهەتایە چەکدار نابێت بە مەرجێک کە حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر لە لوبنان دەسەڵاتدار بێت. ئەگەر هۆکارەکان چارەسر بکرێن ئەنجامەکان بۆ خۆیان چارەسەر دەبن. ئێمە دەبینین کە ئیسرائیل لە جیاتی ئەوەی کە لە مەزراکانی شەعبا بکشێتەوە، وردە وردە تا سنووری دواتریش پێش دەکەوێت. بۆیە ئێمە دەڵێین هەر قسەیەک لەسەر ڕادەست کردنی چەک لەلایەن بەرخۆدانەوە واتا پێشکەش کردنی لوبنان بە ئیسرائیل.


بەم حاڵەوە پرسیار ئەوە بوو کە ئەگەر دۆخی سیاسی ئێستا و پێکنەهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر لە لوبنان، حزبوڵڵا تا کوێ پابەندی چەکەکانیان دەمێننەوە؟ بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا وەڵام دەداتەوە کە هیچ ئەرتەشێک ناتوانێت چەک لە دەستی بەرخۆدان دەربهێنێت و پشت بەستن بە ئەو هزرە کە بە گوشار، ترساندن و گەمارۆ، بتوانن بەرخۆدان دابخەن خەیاڵی پووچە.

ئەمن بەڵێنم داوەتە ئەو خەڵکەی کە بەردەوام وتوویانە ئەگەر سەید حەسەن چەک رادەست بکات خائینە، کە ئەی خەڵکی بە شەرەف بەڵێنتان دەدەمێ کە ئارەزووم نییە ژیانم بە خەیانەتەوە کۆتایی پێبهێنم و پێم خۆشە شەهید ببم تا ئەوە خەیانەت بکەم.

هەروەها دەڵێت کە ئێستا لوبنان وڵاتێکی بچووک نییە و ئەمریکا و ڕۆژاوا و ئیسرائیل لە هوکێشەکاندا لەبەرچاوی دەگرن و ئەوەش بڵێم کە چەکی دەستی ئێمە تەنیا هی شیعە نییە و چەکی موسڵمانان و مەسێحیەکان و سوننە و درۆزییەاکنیشە بۆ پاراستنی لوبنان و سەربەخۆیی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha