ژان نویل بارو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا دوای کۆبوونەوەی ژنێڤ بە ئامادەبوونی هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاند: هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران لە ئارادا نییە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەو بارەوە درێژەی بە قسەکانی دا: لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران قسەمان کرد، چونکە چارەسەری سەربازی بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران لە ئارادا نییە. ئامانجی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەیە
نوێنەری بەریتانیا له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا له بارەی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: کردەوەی سەربازی ناتوانێت توانا ئەتۆمییەکانی ئێران ڕابگرێت.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بەشداریمان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە و ناکەین.
Your Comment