٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٩
سەلاحەدین دەمیرتاش ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کرد ئەبێ بڕیاری ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش بە پێی دەنگی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بەڕێوە بچێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەوڵەتی تورکیا نەک هەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێبەرانی باڵای وکردی تورکیای ئازاد نەکردووە بەڵکوو تۆمەتی نوێشی داوەتە پاڵی.

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما دژی سەلاحەدین دەمیرتاش بەس گاڵتە کردن بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و گۆڕانکارییەک لە دۆخی ناوبراو ناهێنێتە ئاراوە.

ناوبراو جەختی کرد کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادی دەمیرتاشی داوە و ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت.