به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوەی چاودیری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ئەمریکا بەڵێنی بە هێزی دیموکراتیکی سووریا داوە کە هێزەکانی تورکیا ناتوانن ناوچەیەکی نوێی کوردستانی سووریا داگیر بکەن، بە تایبەت ناوچەی عەین عیسا لە باکووری ڕەقە کە ئێستە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا و گرووپەکانی پشتیوانی ئەون.
چاودێری مافی مرۆڤڕایگەیاندوە کە لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە زانیارییەکی بە دەست هێناوە کە نیشاندەری ئەوەیە هێزەکانی ئەمریکا بەڵێنێکی وەهایان بە ئەرتەشی دیموکراتیکی سووریا داوە و وتوویانە لە خاکی سووریا هەندێ هێڵی سوور هەن کە تورکیا ناتوانێ ئەوانە تێپەڕ بکات.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە حەوتەکانی ڕابردوو ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا. چاودێران پێیان وایە تورکیا خۆی بۆ داگیرکردنی ئەم شارە و کونتروڵی شاڕێگەی نێونەتەوەیی 4Mئامادە دەکات.
342/