٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٥٠
ڕەوتی پیتاندنی 20 لەسەدی ئۆرانیۆمی ئێران دەستی پێکرد

وتەبێژی دەوڵەت وتی: چەند خولەک پێش ئێستا ڕەوتی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەد لە کۆگای پیتانندی شەهید عەلیموحەمەدی(فۆردۆ) دەستی پێکرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  عەلی ڕەبێعی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئاییننامەی یاسای هەنگاوی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: دەوڵەت پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە یاسای پەسەند کراوی مەجلیس ئەبێ بەڕێوە بچێت و پێبەندی دەبێت. هەرچەند دەوڵەت لە سەرەتاوە ئەو گەڵاڵەی لە بەرژەوەندی ئێران نەدەدی و رەخنەی لێدەگرت بەڵام ئەم بابەتانە کاریگەری نابێت لە سەر بەڵێنی دەوڵەت بۆ بەڕێوە بردنی ئەو یاساگەلە.

وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: سەرۆک کۆمار لە ڕۆژانی ڕابردوو فەرمانی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 20ی دەرکرد و لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە دوای ئەنجامی کارە سەرەتاییەکان لەوانە راگەیاندن بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و ڕادەست کردنی پرسیارنامەی داڕێژراو لەسەر بنەمای بەڵێنەکان، ڕەوتی گەیاندنی گاز دەستیپێکرد و تا چەند کاتژمێری دیکە یەکەم بەرهەمی UF6 دەست دەکەوێت.

342/