٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:٤٦
هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆنە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆن بۆ گەڕاندنەوە لە ستراتیژی شکست خواردووی سیاسەتی زیاترین گوشاری ترامپە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  دەریاوان عەلی شەمخانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسی: شەڕی ئەمریکا بۆ گەورە کردنەوەی بابەتێکی بێ نرخ وەکوو گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەنجامێکی نابێت. 

ناوبراو جەختی کرد : هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆکان تەنیا بژاردەی واشنتۆن بۆ گەڕاندنەوە لە ستراتیژی شکست خواردووی زیاترین گوشاری دۆناڵد ترامپە.