١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٥:٢٧
دوایین ڕێژەی تووشبوان و قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 178 تووشبوی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  7121  کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  178 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 53  هەزار و  273 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 145  هەزار و 651  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   865 هەزار و474  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.