٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٥:٤٩
٢٢ ئەندامی داعش لە تورکیا دەستگیر کران

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٢ هاووڵاتی عێراقیان بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەل داعش لە پارێزگای یوزگاتی ئەو وڵاتە دەستگیر کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا لە هەڵمەتێکدا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەندامە نهێنییەکانی داعش لە پارێزگای یوزگات و ٢٢ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی هاوکات چوونە ٢٠ شوێنی لە پیش دیاری کراوە لە ناوەندی یوزگات و شآری سورگون لە ئەو پارێزگایە و ٢٢ کەس کە هەر هەموویان هاووڵاتی عێراقی بوون، بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.

342/