٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٨:٠٥
مەرگی 453 کەس بە هۆی کۆڕۆنا لە ئێران لە ماوەی ڕۆژێکدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12460 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  453 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  45 هەزار و 255 کەس.

ڕاشیگەیاند:  ئێستا   866 هەزار و 821 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   610 هەزار و 406 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.