٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٠٩
500 سەربازی ئەمریکایی خاکی عێراق بەجێدێڵن

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگه‌یاند: بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، وەک یەکەم کاروان، 500 سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، وەک پێشتر راگەیەندراوە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتێژی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، یەکەم کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا کە ژمارەیان، 500 سەربازە لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، باسی لەوەشکردووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەو 500 سەربازەی ئەمریکا، عێراق جێدەھێڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

وتیشی: "ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە، ئەرکیان تەنھا تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".

342/