٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٦:٢١
12931 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا لە ئێران تۆمار کران/ مەرگی 431 کەسی دیکە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژ کردنەوەی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆی هاوردە کردنی کارەبا لە ئێرانەوەی بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە واشنتۆن پۆست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە پێی ڕوانگەی مایک پەمپێئۆ بەری کردنی عێراق لە کڕینی کارەبا لە ئێرانی بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

لە حاڵەتی ئاسایی بەری کردنەکان ١٢٠ ڕۆژەیە و ئیزن دەداتە بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی سەبارەت بە چۆنیەتی بەردەوامی چالاکییەکانی سیستەمی گەیاندنی کارەبای عێراق بڕیار بدەن بەڵام ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی زیاترین گوشار لەسەر ئێران ئەو ماوەیەی لە هاوینی ڕابردوو بۆ ٦٠ ڕۆژ کەم کردەوە.

بە پێێ نووسراوی واشنتۆن پۆست، دەوڵەتی ئەمریکا لە بەری کردن لە گەمارۆکان و بردنە دەرەوەی باڵوێزخانە وەکوو کارتی گوشار لە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەڵک وەردەگرێت.

342/