٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٢
ئەمریکا ٢٧ ماڵپەڕی ئێرانیی داخست

وەزارەتی دادی ئەمریکا بەرەبەیانی پێنجشەممە بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەرەسەندنی دزەی جیهانی، ٢٧ ماڵپەڕی ئێرانیی داخست.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕیگەیاند کە ژمارەیەک لە ئەو ماڵپەڕانەی کە بۆ دزەی جیهانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکار دەهێنران، ڕاگیران.

بە پاگەندەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ئێران ئەو ماڵپەڕگەلەی بە شێوەی نایاسایی بۆ بەرەوپێش بردنی چالاکیی نهێنی جیهانی بەکار دەهێنا.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە درێژەدا ڕاپۆرتی دا کە سەرجەم ئەو ٢٧ ماڵەپەڕە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و سوپای پاسدارانی پێشێل کردووە.

لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی ترامپ درێژە دەدات سیاسەتە دوژمنکارانەکانی خۆی دژی ئێران کە دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نیشان لە شانسی کەمی ترامپ بۆ دووبارە دەنگ هێنانەوەی هەیە.

بە پێی دوایین ئەنجامەکانی جۆبایدن تا ئێستا ٢٦٤ دەنگی ئەکتراڵی دەست خستووە لە حاڵێکدا کە دۆناڵد ترامپ ٢١٤ دەنگی ئەلکترالی بەدەست هێناوە.

342/