٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ٠٩:٤١
نەجمەدین كەریم کۆچی دوایی کرد

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی کەرکوک بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک کەمێک پێش ئێستا بە هۆی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا  کۆچی دوایی کرد.

نوسینگەی پارێزگاری پێشوی کەرکوک لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای نەخۆشکەوتنی لە چەند ڕۆژی رابردو دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

هاوکات ئاشکرای دەکەین، کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبو تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی  بە خاک دەسپێردرێت،