٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:٠١
روحانی: ئێران قەت لە خوێنی شەهیدانی کارەساتی مینا خۆش نابێ

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: دەوڵەت و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت لە خوێنی شەهیدانی مەزلومی کارەساتی مینا ، چاوپۆشی ناکا.

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی مەزلومانەی حاجییە ستەم لێکراوەکانی بەیتوڵاهولحەرام،. وتی: حکومەتی ئالی سەعوود کە بە تەگەرەنانەوەکانی ، پێشی گرتووە بەچوونی حاجییە ئێرانییەکان بۆ عەرەبستان ، ئەمساڵ جگە لە گشت تاوانکارییەکانی ڕابردوو، کارنامەی خۆی بە گوناحی "صد عن سبیل الله"ـ ش ئالوودە کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە گیان لەدەست دانی پیاوان و ژنانی موسڵمان لە سەرزەوینی مینا، ڕووداوێکی تاڵ و دڵتەزێن بۆ گشت مرۆفەکان بوو، وتی: خەڵکانی موسڵمان و ئەو حاجیانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجج سەردانی سەرزەوینی عەرەبستانیان کردبوو، مەزلومانە کەوتنە بن دەست و پێ و هێزەکانی پۆلیسیش لەبری فریاگوزاریی، تەماشاوان بوون و هیچ هەوڵێکی جیددییان بۆ ڕزگارکردنی ئەو حاجییە مەزلومانە ئەنجام نەدا.

روحانی بە دەربڕینی داخ و مەخابنی لەوەی کە تەرمی شەهیدانی کارەساتی مینا لە زۆرێ لە وڵاتان، ڕادەست نەکراوەتەوەو تەنیا ئێران بەهەوڵ و هەنگاوگەلی سیاسی، تەرمی حاجییە شهیدەکانی گەڕاندەوە وڵات، وتی: لەو ئاراستەدا، هەوڵ و پێوشوێن گرتنی بەرپرسانی حەجج، وەزارەتخانەکانی دەرەوە، تەندروستی و ئیرشادی ئیسلامی وهەروەها ڕێنوێنی و فەرموودەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەریی بەگشتی، بواری خۆش کرد بۆ ئەوەی تەرمی حاجییە ئێرانییەکان، بناسرێنەوەو بگەڕێندرێنەوە ئێران.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی وتی: حکومەتی عەرەبستان کە لەهەمبەر نالێوەشاوەیی خۆیدا کەوتە ژێر گوشاری سیاسی و مافەوانیی حکومەتی ئێران و لەدووی بیانوویەک بوو کە خۆی لێ دەربازبکات، بە هەڵاتن بەرەو پێشەوەو پێشاندانی پچڕانی پەیوەندییە سیاسییەکان، خۆی لە زەخت وگوشارە سیاسی ومافەوانییەکانی حکومەتی ئێران دەرباز کرد.

روحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کێشەو گرفتەکانی ئێستا لەگەڵ عەرەبستان واوەتر لە پرسگەلی وەک حەججە، وتی: وڵاتانی ناوچەو جیهانی ئیسلام بۆ چارەسەریی کێشەکانی بەردەم و تەمێ کردنی حکومەتی عەرەبستان پێویستە هەنگاوی ڕێکخەرانە هەڵبگرن هەتا لەلایەکەوە حەججی شەرافەتمەندانەو ئیبراهیمی بەمانای ڕاستەقینەی لە مەککەو مەدینەو حەرەمەینی شەریفەیندا ئەنجام بگرێ و لەلایەکی دیکەشەوە، وڵاتانی ناوچە رزگار بن لە داکۆکییەکانی ئەو رژیمە لەچنگ تیرۆریزم و خەڵکی یەمەنیش بتوانن لەئاشتی و هێمنیدا بژین.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت؛ دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە دەدات بە پێوشوێن گرتنە مافەوانی و سیاسییەکانی ، بۆ مسۆگەر کردنی مافی شەهیدان وقوربانیانی کارەساتەکەی مینا....

کۆتایی کورتە نامە/310