به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت، ئیکله‌ر باشبوغ، سه‌رۆکی پێشووی ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی له هه‌رێمی کوردستانی وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌دژی هێمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ناوبرد.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کوردستانی سووریاش ڕایگه‌یاند: له‌وانه‌یه که تورکیا کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کانی نێوان جرابلۆس و ئیعزاز ڕاده‌ستی حکوومه‌تی سووریا بکات.
باشبوغ له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حوڕییه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ بارزانی له عێراق سنووری هاوبه‌شمان هه‌یه. بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆسه‌ر هێمنایه‌تیی تورکیایه."
ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای سووریا وتی: "سووریا بۆسه‌ر چوار هه‌رێم دابه‌ش کراوه: داعش، سوپای ئازادی سووریا، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات که زۆرتر له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێکهاتووه و حکوومه‌تی ناوه‌ندی. YPG نزیک به 40 هه‌زار هێزی هه‌یه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه که دوو ملیۆن جه‌ماوه‌ری تێدا نیشته‌جێن. هه‌ڵبه‌ت به پاڵپشتیی ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که ئامانجی له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌یه که ناوی ئیسلام به‌کار دێنن."
باشبوغ وتی: "ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕووسیا له‌ناوبردنی داعشه. ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانه. له هه‌مان حاڵ‌دا یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ڕووسیا، له‌ناوبردنی ئه‌ندامانی چیچانی نێو ڕێزه‌کانی داعشه که له سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن. ڕووسیا و ئه‌مریکا پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن و وه‌ها به‌دی ناکرێت که لێک تێهه‌ڵچن."
ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا له سووریا وتی: "شاره سنوورییه‌کانی تورکیا له‌لایه‌ن داعشه‌وه تۆپباران ده‌کرێن. له‌سه‌ر سنووره‌کاندا هێمنایه‌تیمان نییه. قه‌یرانی ئاواره‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی کۆریدۆری کوردی له باکووری سووریایش له ئارادایه."
باشبوغ ڕوونی کرده‌وه: "ئۆپراسیۆنی سپه‌ری فورات هه‌تا شاری مارع به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، به‌ڵام گه‌ره‌نتیی هێمنایه‌تیی ئێمه ناکات، هه‌ر بۆیه ئۆپراسیۆنه‌کان هه‌تا قووڵاتیی 20-30 کیلۆمه‌تری و هه‌تا شاره‌کانی مه‌نبه‌ج و باب درێژه‌ی ده‌بێ."
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایش وتی: "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نایهه‌وێ شه‌ڕێکی دیکه ڕوو بدات، ده‌بێ گوشار بخاته‌سه‌ر YPG و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پاشه‌کشه‌یان پێ بکات."...
کۆتایی کورتە نامە/310