٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٢١
سێ کوژراو لە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر تانکەکانی تورکیا

تەلەفیزیۆنی تی ئار تی ڕایگەیاند لە چواردەیەمین رۆژی هەڵمەتی قەڵغانی فورات لە سوریا سێ کەس لە هێزە لەشکرییەکانی سوپای تورکیا کوژران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنی تی ئار تی تورکیا ئەو کەسانە لە گەڵ چەند تانکی تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی سێ شەممەی ناوچەی وفوف لە کەوتنە بەر دەسدرێژی تیرۆریستانی تەکفیری داعش وکوژراون.

ئەرکانی سوپای تورکیاش ڕایگەیاند تۆپخانەی سوپای ئەو وڵاتە رۆژی ڕابردوو 50 ئامانجی لە پێش دیاری کراویی تیرۆریستانی لەو ناوچەی هەڵمەتیی 225 بە تەواوی تێکشکاندوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە پێکدادانەکانی رۆژی ڕابردوی ناوچەی وقوف 4 کەسیش لە هێزەکانی تورکیا بریندار کراون....

کۆتایی کورتە نامە/310