بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین، سوپا و هێزی جەماوەری سوریا توانیان گوندی موشرفە لە باشووری پارێزگەی حەلەب لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو بکەن.
شیاوی ئاماژەیە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی جەیشولفەتح لەم ناوچەیە سەقامیان گرتووە کە بە پەلاماری تیرۆریستان لەم ناوچەیە هەڵاتن .
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سوریاوە ، تەلەفزیونی سوریا باسی پەرەی ژوماری کوژراوانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ دووشەمە لە حومس و تەرتووس ، ڕوژاوای سوریا وریف دیمەشق و حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ 45 کەسی کرد .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تەنیا لە دوو تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە لێواری پردی ئەرزونە، شاری لێوارەیی تەرتووس سی کە س کوژران و زۆرتر لە پەنجا کەسیش بریندار بوون.
تاقمی تیرۆریستیی داعش لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتی تەقینەوەی تیرۆریستی حەسەکەی گرتە ئەستۆ...
کۆتایی کورتە نامە/310