٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:١٨
داخوازیی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له‌ عێراق نایاسایییه‌

نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داخوازیی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له‌ وڵاتی وه‌کوو داخوازییه‌کی نایاسایی ناوبرد.

ڕێزان شێخ دلێر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز" وتی: هیچ کام له‌ ڕێبه‌ره‌ عێراقییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ که‌ فه‌رمانگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دابخه‌ن، چونکه‌ ته‌نیا ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌توانێ له‌م باره‌وه‌ بڕیار بدات.
ناوبراو جه‌ختی کرد: داخوازیی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له‌ عێراق، داخوازییه‌کی نایاسایییه‌.
ڕێزان شێخ دلێر زیادی کرد: داخوازیی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی گشتی له‌ عێراق، ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ و پێشێلکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی هه‌ینی داوای له‌ فه‌رمانبه‌رانی که‌رته‌ حوکمییه‌کانی عێراق کرد تا ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیی ئیداری مانگ بگرن......
کۆتایی کورتە نامە/310