٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٥٣
گەڕانەوەی ئاوارە ئێراقیەکان بۆ شاری شەنگال

سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە گەڕانەوەی ئاوارە ئیزەدیەکان بۆ ناو شاری شەنگال لە باکووری ئێراق .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : و  بە  گێڕانەوە لە  هەواڵدەریی  ئاناتولی  تورکیا  "  حەجی  کوندور  "  نوێنەری  پارلەمانی  ئێراق  ڕۆژی  شەمە   ڕایگەیاند بیست هەزار  ئاوارەی  ئیزەدی  گەڕاونەوە  بۆ ناو  ماڵەکانیان  لە شاری  شەنگال .

حەجی  کوندور  وتیشی  چارەنووسی  سێ هەزار  ژنی   ئیزەدی   ئێراقی  ڕفێندراو  لە  لایەن  گرووپی   تێرۆریستی  داعشەوە  هەروا  نادیارە  . 

ئەو  نوێنەرەی   پارلەمانی  ئێراق  هۆی  ژۆماری  کەمی  گەڕانەوەی  ئاوارەکان   بۆ شەنگالی  درێژەی  زاڵ  بوونی  داعش  بەسەر  ناوچەکانی  دەڤەری  ئەو  شارە  و کاولبوونی  بەربڵاوی  ژێرخانەییەکانی  ئەو  شارە  ڕاگەیاند  و وتیشی  زیاتر  لە سێ هەزار  ئیزەدی   ئێراقی  بە  دەس  داعشەوە  کوژراون    . 

شاری شەنگال  هەڵکەوتوو لە پارێزگای  نەینەوا لە باکووری  ئێراق  ؛  سێی ئابی  2014 دوای پاشە کشێی هێزەکانی  پێشمەرگەی کوردستانی  ئێراق  لە  لایەن  داعشەوە  داگیر  کرا.

شەنگال  لە 13  نوامبری  2015  لە  پەلامارێکی  هاوبەشی  هێزەکانی  پێشمەرگە ، بەرگریکارانی  شەنگال و لقی   سەربازی  پەکەکە  لە  چنگ  داعش  ڕزگار   کرا ....

کۆتایی کورتە نامە/310