ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا ,له کاتژمێر 04:00ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 24ی ئه‌گێست، تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا بنکه و باره‌گای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) له ناو و ده‌وروبه‌ری شاری سنووری جرابلۆسی سووریایان بۆردومان کرد. ئه‌و بۆردومانه کاتژمێرێک و 45 خوله‌ک درێژه‌ی ببوو. دواتر له کاتژمێر 06:00 بۆ کاتژمێر 06:30 فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی ئاسمانی تورکیا هۆمار و ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنیان داعشیان له‌و شاره بۆردومان کرد؛ به‌پێی ڕاپۆرته‌کان فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا نه‌چوونه‌ته ناو ئاسمانی سووریا و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که به یارمه‌تی هێزه تایبه‌ته‌کانی تورکیا که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا چووبوونه ناو سووریا ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان ئه‌نجام داوه. دواتر هه‌زاران که‌س له هێزه‌کانی گرووپی سه‌ربازی سوپای ئازادی سووریا (FSA) له سنووری تورکیا چوونه ناو سووریا؛ ئه‌وان له سه‌ره‌تادا گونده‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژئاوای جرابلۆس و دواتر ڕێگای گه‌یشتوو به خودی شاریان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه. هاوکات، ده‌بابه‌کانی تورکیا و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌کان له پشتیوانی له که‌تیبه‌کانی سوپای ئازادی سووریا چوونه ناو خاکی سووریا.
ئامانج له‌و ئۆپراسیۆنه، که "سپر فرات" ناوی لێ‌نرا، کۆنتڕۆڵکردنی شاری جرابلۆس، دروست له نزیکی سنووری تورکیا له بنده‌ستی داعش بوو. بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له ئه‌سته‌نبۆڵ له ڕۆژی 20ی ئه‌گێست گیرا.
هۆکاری ئه‌وه‌ی که تورکیا مه‌ترسی چوون بۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له وڵاتی دراوسێی قبووڵ کرد که زیاتر له پێنج ساڵ گیرۆده‌ی شه‌ڕی ناوخۆییه، ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌کانی گه‌یشتوو بۆ ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پێشڕه‌وی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به‌ره‌و جرابلۆس بوو. YPG لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD)، لقی سووری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)یه که له ساڵی 1984 تاکوو ئێستا له دژی تورکیا شه‌ڕی چه‌کدارانه ئه‌نجام ده‌دات. یه‌که‌کانی YPG به‌شی زۆرینه‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا (FSA) پێکده‌هێنن، که له ڕۆژی 12ی ئه‌گێست، به پشتیوانی ئه‌مریکا و هێزی ئاسمانی و هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌و وڵاته شاری مه‌نبه‌ج له باشووری جرابلۆسیان له بنده‌ستی داعش ئازاد کرد. دروست به دوای کۆنتڕۆڵکردنی مه‌نبه‌ج، تورکیا وه‌بیری ئه‌مریکای هێنایه‌وه که به‌ڵێنی به ئه‌نقه‌ره داوه که به هێزه‌کانی PYD ئیزن نادات به دوای پاککردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له داعش له ڕۆژئاوای ڕووباری فرات بمێننه‌وه. پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به به‌ڵێنی خۆی پابه‌نده به‌ڵام پێویستی به ماوه‌یه‌کی زیاتر هه‌یه. له کاتێکدا که ڕێکخراوی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی تورکیا (MIT) هه‌ندێ ڕاپۆرتی وه‌رگرت که پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک به پێشڕه‌وی خۆی به‌ره‌و لای جرابلۆس بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و شاره درێژه ده‌دات، ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕیاری دا که به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره بکاته‌وه.
به بۆنه‌ی سێ هۆکاره‌وه جرابلۆس گرینگایه‌تییه‌کی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه:
1- ئه‌و شاره له به‌شی ڕۆژئاوای ڕووباری فراتدایه. شوێنێک که ئه‌و ڕووباره له‌و به‌شه له خاکی تورکیا ده‌چێته‌ده‌ر. ئه‌و به‌شه نه ته‌نیا دوایین ناوچه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتن بۆ نفووزی چه‌کدارانی داعش بۆ ناو و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بوو؛ به‌ڵکوو ته‌نیا ناوچه‌ی گرینگی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له هێڵی سنووری 910 کیلۆمه‌تری سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا بوو. ڕاوه‌دوونانی داعش له جرابلۆس ده‌یتوانی به مانای پچڕاندنی سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان به‌ره‌و باکووری سووریا، تورکیا و دوورتر له‌وه بێت.
2- چه‌کدارانی داعش که له مه‌نبه‌جه‌وه هه‌ڵاتن به‌ره‌و جرابلۆس چووبوون و له ده‌ره‌نجامدا ئاماده‌بوونی ئه‌وان له سنووری تورکیا به جێگه‌یه‌کی قه‌یرانی گه‌یشتبوو. ده‌وڵه‌تی تورکیا داعش به به‌رپرسی بۆمبدانه‌ریی له جێژنی زه‌ماوه‌ندی شه‌وی 20ی ئه‌گێست له شاری دیلۆک ده‌زانێت. له‌و ته‌قینه‌وه‌دا 54 که‌س گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا که 30 که‌سیان منداڵ بوون. RDX پێکهاته‌ی ته‌قینه‌وه‌یی به‌کارهێنراو له بۆمبی به‌کارچوو له‌و ته‌قینه‌وه بوو که به وته‌ی ئه‌فغان ئاڵا وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئه‌و ته‌قینه‌وه ده‌ریخست که مومکینه داعش "یارمه‌تییه‌کی لێهاتوویی" وه‌رگرتبێت که زیاتربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له دژی تورکیای به‌دواوه ده‌بێت.
3- ئه‌گه‌ر پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک، داعشی له جرابلۆس بکردایه‌ته‌ده‌ر، ئه‌وکات ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا بوو که ئه‌و پارته به پێشکه‌وتنی خۆی به‌ره‌و ڕۆژئاوا له درێژایی سنووره‌کانی تورکیا درێژه‌ی بدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شاری عه‌فرین (که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و پارته‌یه) بگات که‌واته هۆشداره‌کانی تورکیای له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت. پێشتر تورکیا هۆشداری دابوو که ده‌بێ پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فرات بمێنێته‌وه و "ناوچه‌یه‌کی حایلی کوردی" له سه‌رانسه‌ری سنوور پێک‌بێنێت. تورکه‌کان نه‌یانده‌ویست که به دوای کۆنتڕۆڵی جرابلۆس ئه‌و بیانووه‌ی ئه‌مریکا ببیسن که "ببوورن، پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک گوێ به (داواکارییه‌کانی ئێمه) نه‌دا."
که‌واته تورکیا؛ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، ڕووسیا، ئێران، کورده‌کانی عێراق و لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یوه‌ندی دیکه‌ی ئاگادار کرده‌وه که ده‌چێته ناو جرابلۆس. هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته جه‌ختی کرد که نایه‌وێت له سووریا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به سوپای ئازادی سووریا بۆ دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی "خاڵی له داعش"، له جرابلۆس تاکوو عه‌زاز له سنووری تورکیا یارمه‌تی بدات. ئه‌و ناوچه 98 کیلۆمه‌تر پانتایی و 45 کیلۆمه‌تر درێژایی ده‌بێت، (خێرایی تۆپه‌کانی هۆیتزری تورکیا به ناوی "گه‌رده‌لوولی فرتینا" 45 کیلۆمه‌تره). پێشتر به‌رپرسانی تورکیا ئایدیای ناوچه‌ی به بێ داعشیان به مه‌به‌ستی دروست کردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا و دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئه‌من بۆ کۆچبه‌رانی داهاتوو پێشنیار کردبوو و له ڕاستیدا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌زامه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌و کاره هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌کرا. چوونی ڕووسیا بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سووریا له سێپتێمبێری 2015 له پراکتیکدا ئه‌و کاره‌ی نامومکین کرد. هاوکات داخستنی فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسیا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری تورکیا (دواتر فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌ی تورکیا به تۆمه‌تی کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جوون ده‌ستگیر کرا) سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌کانی تورکیای وه‌دواخسته‌وه. به‌ڵام نامه‌ی "داوای لێبوردنی" ئه‌ردۆغان بۆ ڤیلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، په‌یوه‌ندی دوو وڵاتی له ڕێکه‌وتی 27ی جوونی ئه‌مساڵ بۆ حاڵه‌تی ئاسایی گه‌ڕانده‌وه و دیپلۆماسی پاش ئه‌م نامه، ئۆپراسیۆنی 24ی ئه‌گێستی بۆ تورکیا مومکین کرد.
...
کۆتایی کورتە نامە/310