به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەهرام قاسمی بەپێداگری دووبارەی لەسەر پێویستیی ڕێزگرتنی هەموو وڵاتان لە مافی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، وتی: ئەگەرچی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەوڵدان بۆ پاراستنی سەقام و ئاسایشی ناوچەی، ئەسڵێکی نەگۆڕ و گرینگ لە سیاسەتی دەرەوەیی وڵاتانی ئاشتی خوازی ناوچەیە، بەڵام ئەو پرسە ناتوانێ و نابێ پاسایەک بێ بۆ پێشێلکرانی یەکپارچەیی خاک و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کەوشەنی وڵاتێکی دیکە بێ هاواهەنگی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی و گوێ نەدان بە مافی سەروەریی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها پێی داگرت: لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمدا دەکارگرتنی هەرچەشنە شێوازێک کە سێبەر بخاتە سەر سەروەریی سیاسی و باڵادەستیی ڕەوای حکومەتی ناوەندی، قەبووڵنەکراو دەبێ.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە درێژەی ئامادەبوونی سەربازی تورکیا لە خاکی سووریا ڕەوشی ناوچە ئاڵۆزتر دەکا، وتی: پەرەی شەڕو پێکدادانەکان لەباکووری سووریا کوژرانی ژمارێکی زۆرتری مرۆڤی بێتاوان و ناسەربازی لێ دەکەوێتەوەو پێویستە، سوپای تورکیا خێرا هەوڵە سەربازییەکانی لە سووریا ڕابگرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310