ئایەتوڵا محەممەد عەلی موەحیدی کرمانی لە گوتارەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران بەئاماژە بە لەپێشدابوونی مانگی زیحەججەو گرینگایەتی ڕێوڕەسمی حەجج، وتی: بەقسەی کارناسان ئەگەر لە ڕێوڕەسمی حەجی ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی سەعوودی هەست بە بەرپرسایەتیان زیاتر بوایە لەحاند دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکاران، لە کارەساتەکەی مینادا هەزاران زیارەتکاری بێتاوان گیانیان لەدەست نەدەدا.
ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە حەجج بۆ ئیسلام ، مەزنایەتی پێیە، وتی: ئۆممەتی ئیسلامی دەبێ لە ئاهەنگی حەجدا دوژمن و پیلانگێڕان و ئاژاوەگێڕانی بەردەم مەزنایەتی خۆی بناسێت.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە ئەگەر حەج وەک حەجی ئیبراهیمی ئەنجام بگرێ، ئیدی نابێ موسڵمانان هیچ گیروگرفتێکیان هەبێ، هیوای خواست؛ حەرەمەینی شەریفەین لەچنگ وەهابییەکان ڕزگار بکرێ هەتا موسڵمانان بتوانن بەئاسایشی تەواوە لە حەج سوود وەربگرن و ڕق و بێزاریان لە دوژمنانی ئیسلام ڕابگەیێنن.
ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی ئالی سەعوود وەک بەرکرێگیراوی ئەمریکا ناوبرد کە ڕێگە نادات موسڵمانان لە حەج سوود وەربگرن.
ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی هەروەها بەئاماژە بە پێشکەوتنەکان لە بواری پیشەسازی بەرەڤانیی ئێران لەچەند ساڵی رابردوودا، ڕێزی گرت لە هەوڵی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ بەرزکردنەوەی توانای بەرگری و هێرشبەرانەی ئێران.
گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وتیشی: لە جیهانێکدا کە زلهێزان و زاڵێتی خوازان هیچ ترسێکیان نییە لە دەسدرێژکاری بۆسەر وڵاتان وکوشتاری مرۆڤە بێتاوانەکان، بەرزکردنەوەی توانای بەرگری و هێرشبەرانە مافی ڕەوا و هەرەقەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
ئایەتوڵا موەحیدی کرمانی بەئاماژە بەوەی کە باڵادەستی پیشەسازییە بەرگرییەکان، ترس و تۆقانی زۆری خستووەتەنێو دڵی دوژمنان، وتی: ئەمڕۆ ناهێمنی وڵاتانی دەورووبەری ئێران و ناوچەی داگرتووە، بەڵام لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەلوتفی هێزە چەکدارە بەهێز وبەدەسەڵاتەکان، ئاسایش بەتەواوەتی جێگیرە....
کۆتایی کورتە نامە/310