بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕویتەرز سەبارەت بە گەڵاڵە پێشنیارکراوەکان بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی یەمەن وتی : لەگەڵ هەرچەشنە داهاتێک کە بتوانێ یارمەتی بدات بە وەستانی دەست درێژکارییەکان بۆسەر یەمەن هاوکاری دەکرێت .
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەروەها پێداگری کرد: خۆڕاگری بەرامبەر پەلاماری سەعودییەکان لەلایەن ئەنساروڵڵای یەمەن پارێزراوەیە.
شاندی ئەنساروڵڵای یەمەنیش بە ئامادەیی ڕاگەیاندنی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی پێداگری کرد : هەموو هەوڵێک دەدات بۆ وەستانی دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و کەمکردنی ڕەنج و کوێرەوەری خەڵکی ئەو وڵاتە .
زۆرتر لە سێ مانگ لە دەتسپێبوونی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە کوێت تێدەپەڕێت بەڵام لەبەر کارشکێنی هەمیشەیی شاندی ڕیاز، ئەم وتووێژانە پێشی پێگیراوە.
ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەژدە وڵات لە وتووێژەکانی ئاشتی بە ئامانجی کۆتایی دان بە شەڕ لە یەمەن داکۆکی دەکەن...
کۆتایی کورتە نامە/310