بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لوبنانی عەهد، محەممەد شەعار وەزیری ناوخۆی سوریا وتیشی : خەڵکی سوریا ئەمڕۆ بەمەبەستی وەدەرنانی تیرۆریستانی تەکفیری لە خاکی وڵاتەکەیان خاوەن ورەی بەرزن و خۆڕاگری لەبەرامبەر تیرۆریستانی تەکفیری زۆرتر لە ڕابردوو درێژەی هەیە .
شەعار وتیشی : سوپای سوریا پێداگری دەکات لەسەر ئازاد کردنی بست بە بستی خاکی سوریا و پاکتاوکردنی لە تەکفیرییە تیرۆریستەکان .
بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاش وێڕای پێشوازی کردن لە وتووێژی سێرگێئی لاورۆڤ و حان کەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا سەبارەت بە سوریا پێداگری کرد ، ئەم وتووێژانە پێداگری لەسەر ئەم پرسەیە کە ئەوەی لە خاکی سوریا ڕووی دەدات لەبەر کارتێکەریی دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچە و واوەناوچەییە و ئیدیعای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بیانوویەکە بۆ هەندێ وڵاتە هەتا بەرنامەکان و فرەخوازییەکانیان لە سوریا جێبەجێ بکات.
ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆکی سوریا وتیشی : ناکۆکی مێژوویی لەسەر سوریا درێژەی هەیە بەڵام فیداکاری خەڵک بۆ بەرگڕی لە وڵاتەکەشیان درێژەی هەیە ....
کۆتایی کورتە نامە/310