به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فه‌یاز ئه‌لنه‌ما، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ڕۆیتێرزی وت: کۆمپانیای بازاڕدۆزی و فرۆشتنی نه‌وتی عێراق ده‌یه‌وێت حه‌وته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی عێراق له ڕێگای تورکیا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دانوستان ئه‌نجام بدات.
ناوبراو به به‌رده‌نگ گرتنی کورده‌کان وتی: ئه‌گه‌ر دانوستان بگاته بنبه‌ست و ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌بێت، ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ فرۆشتنی نه‌وت له ڕێگای ئێران و یان دیکه‌ی وڵاته‌کان چونکه پێویستمان به پاره هه‌یه.
جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق زیادی کرد: کۆمپانیای سۆمۆ بۆ پیشاندانی نیازپاکی خۆی به کورده‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان، حه‌وته‌ی ڕابردوو هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی له ڕێگای بۆری نه‌وتی له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان بۆ تورکیا ده‌ستپێکرد. ئه‌م هه‌وڵه به ده‌ستووری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام دراوه.
به وته‌ی ئه‌لنه‌ما، له ئێستادا نزیک به 75000 به‌رمیل نه‌وتی عێراق له ڕێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کرێت و ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 100000 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه به‌ڵام ناگاته ڕێژه‌ی پێشووی (واتا 150000). 20000 به‌رمیل له ڕۆژ به مه‌به‌ستی پاڵاوتن بۆ سلێمانی ده‌گواسترێته‌وه و 30000 به‌رمیلیش له که‌رکووک پاڵاوته ده‌کرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مانگی جوونی ڕابردوو بۆ ڕۆیتێرزی وتبوو ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق پشکی له‌سه‌دا 17ی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی عێراق که به‌رانبه‌ری یه‌ک میلیارد دۆلار له مانگه بداته هه‌رێمی کوردستان، هه‌ولێر نه‌وتی خۆی له ده‌ره‌تانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ داده‌نێت....
کۆتایی کورتە نامە/310