عه‌لائه‌ددین برووجێردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له وه‌لامدانه‌وه به پرسیاری هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێس له‌باره‌ی چوونی سوپای تورکیا بۆ خاکی سووریا زیادی کرد: "ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له خاکی سووریا وه‌کوو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێکی دیکه به بێ هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی سووریا به پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه."
ناوبراو وتیشی: چوون بۆ ناو خاکی وڵاتێکی دیکه ته‌نانه‌ت به بیانووی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان پێشێلکردنی سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌یه.
ناوبراو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی کوردپرێس له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که تورکیا ئامانج له چوون بۆ ناو خاکی سووریای به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و کورده‌کان ڕاگه‌یاندووه، جه‌ختی کرد: "گرینگ نییه که چ گرووپکه‌لێکن. گرینگ ئه‌وه‌یه که شوێنی ئۆپراسیۆنه‌کان له ناو خاکی سووریایه."
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: "به دڵنیاییه‌وه چوون بۆ ناو خاکی سووریا وه‌کوو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌یه و جگه له‌وه بێت به پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داده‌نرێت."
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به یارمه‌تییه ڕاوێژکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا ئاماژه‌ی کرد و ڕاشیگه‌یاند: "له‌وباره‌وه وه‌کوو نموونه ده‌توانین به ڕووسیا یان کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه بکه‌ین که به هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌تی سووریا کاری ڕاوێژکاری له سووریا و عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌واته نابێت ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌وباره‌وه له بیر ببردرێته‌وه."
...
کۆتایی کورتە نامە/310