به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمڕۆ دووشەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوە ئێراقییەکان رایگەیاند؛ گرووپی تیرۆریستیی داعش بەشێوەیەکی بەرچاوە ژماری ئەندامانی کەمبووە بەجۆرێک کە ژمارەیان لە موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەباکووری ئێراق لە١٢هەزار کەس بۆ سێ هەزار کەس کەمی کردووە.
لە سەرەتای دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی سوپاو هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە موسڵ کە لە نێوەڕاستی ژۆئەنەوە دەس پێ بوو، ئەندامانی داعش لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەو پارێزگا باکوورییە بەرەو ناوچەکانی دیکە هەڵاتوون و یان کوژراون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئێراق، داعش بەرپرسایەتی پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر ڕۆژاوای پارێزگای کەربەلای گرتە ئەستۆ.
لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک کە دوێشەو(یەکشەممە) لە شاری"عین التمر" لە٤٠کیلۆمیتری ڕۆژاوای کەربەلا ڕووی دا، ژمارێک کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون.
تیرۆریستانی داعش هەوڵیان دەدا پەلاماری کاروانی حاجییانی ئێراقی بدەن....
کۆتایی کورتە نامە/310