به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانی چه‌ند گوندێکیان کرد له‌هه‌ردوو سنووری باشووری جه‌رابلوس و باکووری مه‌نبه‌ج.
ناوەندی روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی بوردومانی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر گوندێکی نزیک (مغر السریسات) له که‌ناری رۆژئاوای روباری فورات زیاتر له ۱۵ هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و ۲۵ دیکه‌ش بریندار بوون که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئاواره‌ی گونده‌کانی باشووری جه‌رابلوس بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر گوندی عه‌مارنه و عه‌ین به‌یدا له باشوری جه‌رابلوس شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی مه‌نبه‌ج و جه‌رابلوس هه‌ردوو گونده‌که‌یان چۆڵ کردووه.
ماڵپەڕی خەندان نووسی، هه‌ر ئه‌مڕۆ فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی گوندی بیرکوسایان کرد (۱۴ کیلۆمه‌تر له باشوری جه‌رابلوس)، به‌هۆیه‌وه زیاتر له ۲۰ هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و ۵۰ دیکه‌ش بریندار بوون و پێده‌چێت ژماره‌که به‌ره‌و زیادبوون بڕوات، به‌پێی روانگه‌ی سوری.
روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا و گرووپه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک له تورکیا و بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان، چوار شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس گیانیان له ده‌ستدا.
شه‌ڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه، له مغر السریسات و بیرکوسا زیاتر له ۴۰ هاووڵاتی سڤیل له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا که زۆربه‌یان ئاواره‌ی گوندی عه‌مارنه و بیر کوسا بوون گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای تورکیا به پاڵپشتی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا، ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فوراتی" ده‌ستپێکرد به ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شاری جه‌رابلوسی سنوری که به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو، دوای گرتنی شاره‌که سوپای سوریای ئازادی لێ جێگیرکرا که له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت....
کۆتایی کورتە نامە/310