کوردپرێس/ شیوا فه‌کووریان: ڕه‌نگه له‌پێش هێرشی گرووپی تیرۆریستیی داعش، که‌متر که‌سێک ناوێکی له شه‌نگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بیستبێت و ئه‌م شاره که شوێنی ژیانی کورده ئێزدییه‌کان به ئایینێکی جیاواز و مێژوویی خۆیه، به هه‌موو که‌م و کوڕییه‌کان و کێشه‌کانیه‌وه له چوارچێوه‌ی وڵاتێک به‌ناو عێراق درێژه‌ی به ژیانی خۆی ده‌دا، به‌ڵام هێڕشی داعش بۆسه‌ر ئه‌م شاره و که‌وتنی گوماناوی و جێگه‌ی پرسیاری شه‌نگال و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که ئه‌ندامانی داعش له‌کاتی کۆمه‌ڵکوژیی کورده ئێزدییه‌کان خوڵقاندیان، ناوی ئه‌و شاره‌یان به یه‌کجاری خسته سه‌ر زمان و کورده ئێزدییه‌کانی هه‌تا کۆمه‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت بۆ لای ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆک کۆماران برد.
شه‌نگال دوو ساڵ پێش ئێستا و له ڕێکه‌وتی 3ی ئهگێستی 2014وه له‌لایه‌ن داعش داگیرکرا و شێوه‌ی داگیرکردنی ئه‌و شاره هێشتا جێگه‌ی باس و مشتومڕێکی زۆره، چون هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان که له هه‌موو مێژوودا به به‌ره‌نگاری له مه‌یدانی شه‌ڕدا ناسراون، له شه‌نگال ڕه‌وتێکی جیاوازی نیشان دا و له‌ناکاودا شاریان چۆڵ کرد.
ئه‌وه‌ی له شه‌نگال ڕووی دا، جگه له کاره‌ساته‌کانی قڕکردن، کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کان و به‌دیل گرتنی نامرۆڤانه‌ی هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزدی و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار ئێزدی دیکه، ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تیی توند له‌نێوان پارته سیاسییه کوردییه‌کان و هه‌روه‌ها دوو به‌ره‌کیی قووڵ له‌نێوان کۆمه‌ڵگای ئێزدییه‌کانیشی به‌دواوه بوو.
تۆمه‌تبارکرانی پارتی دیموکراتی کوردستان به ڕاده‌ستکردنی شه‌نگال به داعش له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه
هێزه‌کانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌وانه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (YPJ) که هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ عێراق، هاتنه نێو ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کوردستانی سووریا له‌وانه شه‌نگال، له هه‌مان ڕۆژانی سه‌ره‌تایی که‌وتنی شه‌نگال، هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان به ڕاده‌ستکردنی شه‌نگال به داعش تۆمه‌تبار کرد و ئه‌م پارته‌یان وه‌کوو هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌وتن و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کان و کۆیله‌تیی کورده ئێزدییه‌کان ناو ده‌برد.
میدیاکانی سه‌ر به په‌که‌که له ساڵی 2014دا، وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆییان له پاشه‌کشه‌کردنی له‌ناکاوی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌نگال بڵاو کرده‌وه و ئه‌وانی به ڕاده‌ستکردنی ده‌ست ئه‌نقه‌ستی شه‌نگال و کورده ئێزدییه‌کان به داعش تۆمه‌تبار کرد.
هه‌روه‌ها له دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داگیرکرانی شه‌نگال، "نه‌ته‌وی خه‌مین" له ژنانی فه‌رمانده‌ی په‌که‌که له دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "ڕۆژنیوز"، ئه‌رکانی میدیایی په‌که‌که، ڕایگه‌یاند که ناوبراو له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌س له هێزه‌کانی په‌که‌که له کاتی داگیرکرانی شه‌نگال له‌و شاره‌دا بوون و چۆنیه‌تیی پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و که‌وتنی شه‌نگالیان به‌چاوی خۆیان دیوه.
ناوبراو له‌م لێدوانه‌دا ڕایگه‌یاند که یه‌کێک له به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌نگال به‌ناوی "سه‌ربه‌ست باپیری" که به‌رپرسی لقی 17ی ئه‌م پارته له ناوچه‌که و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌کیی هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌نگال بوو، دوو ڕۆژ پێش داگیرکردنی شه‌نگال له ناوچه‌ی به‌عاج له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی داعش دیداری کردووه و هاوکات چه‌ن ده‌نگۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستان، شه‌نگالی له ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کدا به داعش فرۆشتووه و ئه‌م گرووپه له کاژێر 10ی شه‌وی ڕێکه‌وتی 3ی ئه‌گێست هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و شاره، بڵاو بوویه‌وه.
خه‌مین هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که خۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌شتیی "سه‌ربه‌ست باپیر"ی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌کان و بڕێکی زۆر له چه‌کی سووک و قورس که به‌پێی وته‌ی ناوبراو بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش و ڕزگارکردنی شه‌نگال ته‌واو بوو، دیوه و بینیویه که ئه‌م هێزانه له به‌رانبه‌ر به‌رگریی کورده ئێزدییه‌کان له دهرهوهچوونی ئه‌وان که خوازیاری به‌ره‌نگاریی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئێزدییه‌کان بووه، به‌ره‌و ئه‌وان ته‌قه‌یان کردووه و وێڕای کوشتنی چه‌ن که‌س له شارۆمه‌نده ئاسایییه‌کانی ئێزدی له ناوچه‌که هه‌ڵهاتوون.
ناوبراو به ڕوونکردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کانی هێرشی داعش له سێ قۆڵه‌وه و هه‌ڵهاتنی خه‌ڵک به‌ره‌و چیای شه‌نگال و چۆنیه‌تیی قۆلپێچکران و کۆمه‌ڵکوژیی کورده ئێزدییه‌کان جه‌ختی کردۆته‌وه که پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزه‌کانی، هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌وتنی شه‌نگال و قوربانی‌کردنی ئێزدییه‌کانن.
ڕۆژنیوز ئاماژه ده‌دات که فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌کاتی که‌وتنی شه‌نگال بریتی بوون له سه‌ربه‌ست باپیری، به‌رپرسی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌نگال و مووسا گردی، فه‌رمانده‌ی به‌شێکی دیکه له‌م هێزانه له ناوچه‌ی سۆڵانی و سه‌رحه‌د ئه‌نوه‌ر به‌گ فه‌رمانده‌ی زوممار و عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌کان بووه که له ڕه‌بیعه و زوممار به‌ره‌و دهۆک پاشه‌کشه‌یان کرد و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی پارتی دیموکرات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆی له‌پێش ئه‌م هێرشه، سه‌فه‌ری بۆ تورکیا کردووه.
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ناکاوی 15 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شه‌نگال
ماڵپه‌ڕه‌کانی هه‌واڵی هه‌رێمی کوردستان، زانیاریی زۆرتریان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی که‌وتنی شه‌نگال و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کرده‌وه و لڤین پرێس ڕایگه‌یاند که 5 تیمی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان که ژماره‌یان ده‌گه‌یشته 15 هه‌زار که‌س، له ماوه‌ی چه‌ن کاژێر له ناوچه‌که کشاونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌کانی هێزه‌کانی په‌که‌که که پێیان ڕاگه‌یاندبوو له ئه‌گه‌ری که‌وتنی شه‌نگال، داعش هێرش ده‌کاته سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌م شاره‌ش له مه‌ترسیی که‌وتن ده‌بێت، ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری نه‌بوون.
هه‌ر له‌م حاڵه‌دا فه‌رمانده‌کانی پارتی دیموکرات له شه‌نگال له‌کاتی پاشه‌کشه‌کردن ڕایانگه‌یاند که فه‌رمانی پاشه‌کشه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه و فه‌رمانیان هه‌یه که به‌بێ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ک، شه‌نگال چۆڵ بکه‌ن و ئه‌و کاره‌ی ئه‌وانیش له‌لایه‌ن کورده ئێزدییه‌کان وه‌کوو خه‌یانه‌ت به نیشتمان ناوبراوه.
ماڵپه‌ری کوردی زمانی لڤین پرێس له هه‌واڵێکی دیکه، وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له وته‌کانی بارزانی، ڕایگه‌یاند که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سێ مانگ پێش له که‌وتنی مووسڵ و له زۆرتربوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقی خسته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کارێکی پێشبینی نه‌کراو و له‌ناکاو. هه‌روه‌ها ئه‌م لێدوانانه، پێشبینییه‌کان سه‌باره‌ت به ئاگاداربوونه‌وه‌ی بارزانی و هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که له بوونی داعش و ویستی ئه‌م گرووپه بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر عێراق و خواستی ئه‌و لایه‌نانه بۆ له‌سه‌رکارلابردنی نووری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوووی عێراق به‌هێز ده‌کات. ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌روه‌ها چه‌ن به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م به‌ڵگانه ده‌سه‌لمێنێت که بارزانی خۆی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه فه‌رمانی داوه که هیچ کارێک بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی داعش و نه‌قشبه‌ندی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئه‌و فه‌رمانه به شێوه‌ی نهێنی به هێزه ئه‌منییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی زانیاری و ئاساییش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له‌و به‌ڵگانه، باس له فه‌رمانێک ده‌کات بۆ هێزه‌کانی پۆلیس و ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان که به واژۆی بارزانی و که‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ده‌رکراوه و به‌وان فه‌رمان دراوه که به‌بێ وه‌رگرتنی فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵا، هیچ چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک له‌دژی داعش له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ته‌نیا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشدا بن.
هێرشکردنی داعش به‌ره‌و هه‌ولێر و ئه‌گه‌ری که‌وتنی ئه‌و شاره
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا، ڕۆژنیوز به ڕوونکردنه‌وه‌ی ورده‌کاریی پێشڕه‌وییه‌کانی داعش زیاد ده‌کات که دوابه‌دوای که‌وتنی شه‌نگال، داعش هێرشکردنه‌سه‌ر هه‌ولێری ده‌ست پێکردووه و هه‌تا نزیکییه‌کانی شاریش پێشڕه‌وی کردووه و ده‌گه‌نه مه‌ودای 35 کیلۆمه‌تری له شاری هه‌ولێر و بارزانی له‌و کاته‌دا داوای یارمه‌تی له هێزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هاوپه‌یمانان و وڵاتانی دراوسێ ده‌کات و ئه‌م هێرشه به جێگیربوونی هێزه‌کانی دژه‌تیرۆری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و هه‌روه‌ها کاره‌کانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هاتنه نێو گۆڕی فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هاوپه‌یمانان، تێکشکێندرا و هه‌ولێر له مه‌ترسی ڕزگاری بوو.
ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: پێشمه‌رگه‌کان به‌بێ به‌رخۆدان، شه‌نگالیان ڕاده‌ستی داعش کردووه
هه‌روه‌ها په‌که‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت که هێزه‌کانی ئه‌و پارته، هه‌وڵێکی زۆریان بۆ یارمه‌تیدانی کورده ئێزدییه‌کان داوه و ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی په‌که‌که له کاتی داگیرکرانی شه‌نگال، هه‌ندێک له دانیشتووانی ئه‌و شاره‌یان ڕزگار کردووه و به‌ریان به هێرشکردنی داعش بۆسه‌ر چیای شه‌نگال گرت که په‌ناگای کورده ئێزدییه‌کان بوو و پاش ئه‌وه‌ش هێزێکی زۆریان هه‌نارده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه کردووه و ده‌ستیان داوه‌ته پارێزگاریکردن له‌و چیایه و کۆریدۆرێکی هێمنیان بۆ ڕاگواستنی کورده ئێزدییه‌کانی گیرکردوو له‌و چیایه بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا کرده‌وه و له‌م ڕێگایه‌وه ده‌یان هه‌زار که‌س له ئێزدییه‌کانیان ڕزگار کرد.
له‌م باره‌وه، ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به که‌وتنی شه‌نگال ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌بێ هیچ چه‌شنه به‌رگرییه‌ک یان ڕاگه‌یاندنێک به دانیشتووانی شه‌نگال، ئه‌و ناوچه‌یان چۆڵ کردووه و له شه‌نگال پاشه‌کشه‌یان کردووه و به‌هۆی ئه‌و پاشهکشهکردنهوه، دانیشتووانی شه‌نگال بێکه‌س ماونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆمه‌ڵکوژ کراون و به‌دیل گیراون.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: "له ڕێکه‌وتی 3ی ئهگێستی ساڵی 2014 که داعش هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شه‌نگال، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی نێو ئه‌و ناوچه‌یه به‌بێ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ک له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شه‌نگال پاشه‌کشه‌یان کردووه و وێڕای ئه‌م پاشه‌کشه‌کردنه، هیچ چه‌شنه ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان به دانیشتووانی شه‌نگال و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌باره‌ت به که‌وتنی هێمنایه‌تیی شه‌نگال و پێویستیی چۆڵکردنی ناوچه‌که و ئه‌نجامدانی کاری پێشگیرانه نه‌داوه."
له درێژه‌دا هاتووه: " له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پاشه‌کشه‌کردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکرات، ژماره‌یه‌کی که‌م له دانیشتووانی شه‌نگال به به‌کارهێنانی چه‌کی سووک و سه‌ره‌تایی، ده‌ستیان دایه پارێزگاریکردن له شوێنی ژیانی خۆیان و ده‌ستیان دایه به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش و به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌م گرووپه که‌مه، دانیشتووانی گوندی گرزهرهک و سه‌با شێخ خزر، هه‌لی هه‌ڵهاتن و ڕزگاربوونیان به‌ده‌ست هێناوه. به هاتنی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دواتر، هه‌ڵهاتنی به‌کۆمه‌ڵ و کۆچکردنی ده‌یان هه‌زار ئێزدیی بێ په‌نا و لێقۆماو له شاری شه‌نگال و سه‌دان گوندی ده‌وروبه‌ری، له‌حاڵێکدا که له سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌کان بێبه‌ش بوون، ده‌ستی پێ‌کرد و له‌لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ندێکی دیکه له ئێزدییه‌کان به ڕاوێژکاری له دراوسێ عه‌ره‌به‌کانی خۆیان به هه‌ڵکردنی ئاڵای سپی له ماڵه‌کانی خۆیان، که‌وتنه ژێرده‌ستی داعش."
له به‌شێکی دیکه له‌م ڕاپۆرته‌دا به ڕۆڵی هێزه‌کانی سه‌ر به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له ڕزگارکردنی گیانی سه‌دان کوردی ئێزدی ئاماژه کراوه و هاتووه: "هێزه‌کانی YPG کۆریدۆرێکی هێمنیان له‌نێوان چیای شه‌نگال و ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان له کوردستانی سووریا درووست کرد و ده‌یان هه‌زار کوردی ئێزدییان له‌م ڕێگاوه ڕزگار کرد و بۆ ناوچه هێمنه‌کانی کوردستانی سووریا ڕاگوێزایهوه، به‌ڵام پێش دروستکردنی ئه‌م کۆریدۆره هێمنه، ده‌یان که‌س له کورده ئێزدییه‌کانی گیرکردوو له‌سه‌ر چیای شه‌نگال، له‌وانه منداڵان و کۆرپه‌کان به‌هۆی گه‌رمای زۆر و تینوویه‌تی و برسیه‌تی گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که داعش ده‌یان جار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌م کۆریدۆره که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی YPGه‌وه دروست کراوه، به‌ڵام ئه‌م هێزانه و ژماره‌یه‌ک له ئێزدییه‌کان که په‌یوه‌ست به ڕیزه‌کانی YPG بوون، ده‌ستیان دایه به‌ره‌نگاری له‌وان.
ناکارامه خوێندنی کۆمیته‌ی پێکهێنراو له‌لایه‌ن بارزانی بۆ ناساندن و سزادانی که‌سانی کاریگه‌ر له که‌وتنی شه‌نگال
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له‌حاڵێکدا که بارزانی دوو حه‌وته له‌دوای که‌وتنی شه‌نگال ڕایگه‌یاند که هه‌موو فه‌رمانده به‌رپرسه‌کان له‌کاتی که‌وتنی شه‌نگال له‌سه‌ر کار وه‌لا ده‌نرێن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ناوبراو دوابه‌دوای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له پێشمه‌رگه‌کان و به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌کانی پارتی دیموکرات، به‌هۆی پاشه‌کشه‌کردن له‌و ناوچانه گیرابوون، ده‌ستی دایه پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی لێپرسینه‌وه به مه‌به‌ستی ناساندنی که‌سانی ئه‌نجامده‌ر و کاریگه‌ر له که‌وتنی شه‌نگال و سزادانی ئه‌وان، قادر ڕزگهیی، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی پێشمه‌رگه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان، پێکهێنانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی به هۆکارێک له‌پێناو فریودانی بیروڕای گشتی ناوبرد.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت که ئه‌م کۆمیته‌یه به‌شێوه‌ی بێلایه‌نه و یاسایی کاری نه‌کردووه و هیچ ئاکامێکی دیاریکراوی له کاری خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه و له ڕاستیدا بارزانی نایهه‌وێت که ئه‌نجامده‌رانی که‌وتنی شه‌نگال بناسرێن.
قادر ڕزگهیی ڕایگه‌یاندووه که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌رله‌مان، ناوی 30 فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی وه‌کوو هۆکاره‌کانی که‌وتنی شه‌نگال ناساند و لیستی ئه‌و که‌سانه‌شیان ڕاده‌ستی مه‌سعوود بارزانی کرد، به‌ڵام ناوبراو هیچ کارێکی له‌م بواره‌دا ئه‌نجام نه‌داوه و هیچ ئاکامێکیشی ڕانه‌گه‌یاندووه و نه‌ته‌نیا هیچ که‌س سزا نه‌دراون، به‌ڵکوو هه‌ندێ له فه‌رمانده‌کانیش پله‌یان گرت و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر پۆسته هه‌ستیاره پێشووه‌کانی خۆیان.
هه‌روه‌ها به‌هار عه‌بدوڵڕه‌حمان، له نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به پشتڕاستکردنه‌وه‌ی لێدوانه‌کانی ڕزگهیی جه‌خت ده‌کات که هه‌تا ئێستا هیچ فه‌رمانده و به‌رپرسێک له دۆسیه‌ی که‌وتنی شه‌نگال دادگایی و سزا نه‌دراوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان و په‌که‌که؛ کامیان شه‌نگالیان ئازاد کرد؟
ناکۆکییه‌کانی نێو پارته کوردییه‌کان که له هه‌مان سه‌ره‌تای داگیرکرانی شه‌نگال ده‌ستی پێ‌کردبوو، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو درێژه‌ی هه‌بوو و به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگال گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆیه‌وه و پارتی دیموکرات و مه‌سعوود بارزانی، ڕێبه‌ری ئه‌و پارته، به‌شداریی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ی له ئۆپراسیۆنه‌که ئینکار کرد و به تۆمه‌تبارکردنی ئه‌م هێزانه به یاساشکێنی و داگیرکردنی خانووبه‌ره ده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌رگری له بونیاتنانه‌وه‌ی شار به‌شێوه‌ی جددی خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له شه‌نگال بوون.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ماڵپه‌ڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو لوین پرێس به بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ڕایانگه‌یاند که هێزه‌کانی په‌که‌که یه‌که‌مین هێزێک بوون که له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگال، وه‌کوو هێزی پێشه‌نگ و پێشڕه‌و هاتووه‌ته نێو شار و له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌کانی هه‌واڵی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به پشتڕاستکردنی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که له شه‌نگال، ئاماژه ده‌ده‌ن که به‌شێکی که‌م له هێزه‌کانی ئه‌م پارته، ڕۆژێک پێش داگیرکرانی شه‌نگال له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاماده بوون و له نزیکیی زوممار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش به‌شه‌ڕ هاتوون و 14 که‌س له هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌م شه‌ڕه‌دا گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و ماڵپه‌ڕی ڕۆژ نیوزیش له ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاندبوو که هێزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ناوچه‌که له‌دوای شه‌ڕ و به‌ره‌نگارییه‌کی چه‌ن کاژێرانه و کوژرانی 14 پێشمه‌رگه، که‌وتوونه‌ته گه‌مارۆی داعش و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یارمه‌تیده‌ری په‌که‌که ڕزگار کراون.
ئه‌م ناکۆکییانه ته‌نیا له‌نێوان پارتی دیموکرات و په‌که‌که نه‌بووه و دیکه‌ی پارت و سیاسه‌توانه کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و یه‌کێتیی نیشتمانیش که له ماوه‌ی چه‌ن ساڵی ڕابردوودا، هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی په‌که‌که‌ی گرتووه‌ته به‌ر، به‌توندی ڕه‌خنه له پارتی دیموکراتی کوردستان به‌هۆی که‌وتنی شه‌نگال ده‌گرێت.
مه‌لا به‌ختیار، کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ماوه‌یه‌ک پێش و له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گوله‌ن کشاناک، له سیاسه‌توانه هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی کوردی تورکیا و هاوسه‌رۆکی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری کوردنشینی ئامه‌د جه‌ختی کرد که "خیانه‌تی ناوخۆیی" هۆکاری که‌وتنی شه‌نگال و که‌وتنی ئه‌و شاره به ده‌ستی داعش بووه.
هه‌روه‌ها زانا عه‌بدولڕه‌حمان له نوێنه‌رانی ئه‌و پارته له په‌رله‌مانی کوردستان، به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێک له په‌ڕه‌ی که‌سیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک وتی که پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێ ڕوونی بکاته‌وه که چلۆن ئه‌و ژماره زۆره‌ی کورده ئێزدییه‌کان و کچانی بێ ده‌سه‌ڵاتی ڕاده‌ستی داعش کردووه.
عادڵ موراد، بڕیارده‌ری گشتیی شۆرای ناوه‌ندیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش جه‌خت ده‌کاته‌وه که ده‌بێ که‌سانی کاریگه‌ر له که‌وتنی شه‌نگال له دادگایه‌کدا دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.
ئه‌گه‌رچی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگال و هه‌روه‌ها به‌رگری له کورده ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراته‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی به بوونی ئه‌و هێزانه داوه و له‌هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌وان ده‌ستخۆشی کردووه.
هه‌روه‌ها یووسف محه‌مه‌د سادق، پێشتریش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی نوواستی جه‌ختی کرد که ئه‌و هێزه کوردییه که له شه‌نگال له به‌رانبه‌ر داعش پاشه‌کشه‌ی کرد، به‌رپرسی کۆمه‌ڵکوژیی کورده ئێزدییه‌کانن و ده‌بێت سزا بدرێن، به‌ڵام به‌هۆی داخرانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به سزادانی ئه‌م که‌سانه ڕاگیراوه.
دووبه‌ره‌کی گه‌یشته کورده ئێزدییهکایش
ئه‌م ناکۆکی و دووبهرهکییانهیش گه‌یشته نێو کورده ئێزدییه‌کان و به‌شێک له‌وانیش به ئه‌ندامێتیی گرووپه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌که وه‌کوو YPG و YPJ و یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBS) ده‌رهاتوون و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هه‌ندێک له فه‌رمانده ئێزدییه‌کان له‌وانه حه‌یده‌ر شه‌شۆ که پێشتر له به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانی بوو، چالاکییان کردووه و هه‌ندێکیشیان په‌یوه‌ست به ڕیزی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکرات له‌ژێر فه‌رمانی قاسم شه‌شۆ بوون و ئه‌م دوو هێزه‌ش لایه‌نی به‌رانبه‌ری به که‌مکاری سه‌باره‌ت به شه‌نگال و به‌رگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده ئێزدییه‌کان بۆ ئه‌م شاره تۆمه‌تبار کردووه و تووشی ناکۆکیی سیاسی هاتوون.
هه‌موو ئه‌م کارانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که دانیشتووانی شه‌نگال سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 9 مانگ له ئازادکرانی شه‌نگال له ڕێکه‌وتی 13ی نۆڤێمبێری 2015 ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیانیان نه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌م خاڵه‌ش له‌به‌رچاو بگیریه‌ت که سه‌ره‌ڕای ئازادکردنه‌وه‌ی شاری شه‌نگال، هه‌تا ئێستا 45 له‌سه‌دی ڕووبه‌ری یه‌ک هه‌زار و 714 کیلۆمه‌تریی ناوچه‌ی شه‌نگال هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه و ناکۆکییه سیاسییه‌کانی نێوان هێزه کوردییه‌کان، به‌ر به پێشڕه‌ویی زۆرتر و ئازادکردنه‌وه‌ی دیکه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی شه‌نگال گرتووه.
هه‌وڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لکاندنی شه‌نگال بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌نگال به‌شێک له ناوچه کوردنشینه‌کانه که له ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی به‌عسی سه‌دام له ناوچه کوردستانییه‌کان جیا بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێویستیی کردنی ئه‌و پارێزگایه به پارێزگایه‌کی جیا له نه‌ینه‌وا و لکاندنه‌وه‌ی به هه‌رێمی کوردستان جه‌خت ده‌که‌ن.
سه‌رۆکانی ئه‌م پارته، که‌وتنی شه‌نگالیان وه‌کوو شکستێکی سه‌ربازی و ئاکامی که‌م ئه‌زموونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان و ده‌شته به‌ربڵاوه‌کان و نه‌بوونی لێهاتوویی و داموده‌زگا له به‌رانبه‌ر هێزێک ده‌زانن که سوپای دوو وڵاتی سووریا و عێراقی شکست داوه.
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی ئه‌و پارته له‌دوای شکستی شه‌نگال و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێزدی جه‌ختی کرد که هه‌تا کورد زیندووه، شه‌نگال و ئایینی ئێزدیش زیندوو ده‌مێنێته‌وه و به ڕێبه‌ران و خه‌ڵکی ئێزدی و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵێنی گرتنه‌وه‌ی شه‌نگال و دووباره بونیاتنانه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له داعشی دا.
بارزانی له‌دوای ئه‌م به‌ڵێنه، بۆ خۆی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگالی سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرد و له یه‌که‌م کاژێره‌کانی ئازادکرانی ئه‌و شاره، چووه‌ته نێو شه‌نگال و کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال به‌ڕێوه‌برد و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌ڵێنی خۆی و ئازادیی شه‌نگالی ڕاگه‌یاند و ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌کوو ڕۆژێکی مێژوویی ناوبرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کاری زۆری بۆ نیشته‌جێکردنی ئێزدییه ئاواره‌کانی نێو هه‌رێمی کوردستان و ساڕێژکردنی ژنان و کچانی ئێزدیی ڕزگارکراو له‌ده‌ستی داعش و هه‌ناردنی ئه‌وان بۆ وڵاتانی بیانی بۆ درێژه‌ی ساڕ‌ێژ و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی یارمه‌تییه دارایییه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی شه‌نگال ئه‌نجام داوه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو بنه‌ما و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کیی ئه‌و حکوومه‌ته به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان پێکدێنێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کان وه‌کوو جینوساید له کۆمه‌ڵه فه‌رمییه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان وه‌کوو ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دادگای لاهه و هه‌روه‌ها که‌ڵکوه‌رگرتنی ئێزدییه‌کان له قازانجه‌کانی فه‌رمیبوونی ئه‌م مژاره و وه‌رگرتنی غه‌رامه‌ی دارایی و مه‌عنه‌وی له‌وان، ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "باس نیوز"، هه‌تا ئێستا له ئاکامی هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق،کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کانی به فه‌رمی وه‌کوو جینوساید ناساندووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، به‌هۆی قه‌یرانی ڕۆژله‌دوای ڕۆژی ئابووری و ئه‌و کێشانه که به‌و هۆیه‌وه و ژماره‌ی زۆری ئاواره‌کان له هه‌رێم و تێچووی شه‌ڕی داعش هه‌یه ، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دابینکردنی ته‌واوی هه‌موو پێداویستییه‌کانی ئاواره‌کانی ئێزدی له هه‌رێمی کوردستان ناتوانه.
بارودۆخی ناله‌باری کورده ئێزدییه‌کان له ئاگری ناکۆکییه سیاسییه‌کان
ناکۆکییه سیاسییه‌کانی نێو پارته کورده‌کان له شه‌نگال له‌حاڵێکدایه که کورده ئێزدییه‌کان به‌رده‌وام له بارودۆخێکی ئاڵۆز و شپرزدان.
به‌پێی ئاماری فه‌رمیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری کورده ئێزدییه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی هه‌رێمی کوردستان، حه‌شیمه‌تی کورده ئێزدییه‌کانی عێراق ده‌گاته 550 هه‌زار که‌س که له‌پاش هێرشی داعش، 360 هه‌زار که‌سیان ئاواره بوونه و لانیکه‌م یه‌ک هه‌زار و 293 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌ڕه بوو به‌هۆی بێدایکبوونی 407 منداڵ و مردنی 759 باوکی منداڵی دیکه و 359 منداڵیش دایک و باوکیان تێکڕا له‌ده‌ست داوه.
ده‌وترێت که داعش له‌کاتی هێرشکردنه‌سه‌ر شه‌نگال، 3 هه‌زار و 538 که‌س له ژنان و 2 هه‌زار و 866 پیاوی ئێزدی ڕفاندووه که له‌م ژماره‌یه ته‌نیا 958 ژن و 328 پیاویان هه‌تا ئێستا ئازاد کردووه و یه‌ک هه‌زار و 914 ژنی ئێزدی و 856 پیاوی ئێزدی هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
شیاوی باسه که ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره له ژنان و پیاوانی ئێزدی له‌لایه‌ن گرووپه خه‌ڵکییه‌کانی ئێزدی و که‌سانی خێرخواز و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان ئه‌نجامی گرتووه، یارمه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ ئازادکردنی ئه‌وان نه‌کردووه.
په‌که‌که له‌م باره‌وه پارتی دیموکرات و ڕێکخراوه نێونهتهوهیییهکانی به که‌مکاری و که‌مته‌رخه‌میکردن له‌م باره‌وه تۆمه‌تبار کرد و "نه‌ته‌وی خه‌مین" له‌م باره‌وه ده‌ڵێت که نه‌ته‌نیا داعش ده‌ستی داوه‌ته کڕین و فرۆشتنی ژنان و منداڵانی ئێزدی، به‌ڵکوو له هه‌رێمی کوردستانیش بازاڕی کهڵکهوهرگرتن له‌وانی دامه‌زراندووه و ژماره‌یه‌ک که‌س له‌ڕێگای بازرگانیکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنانه، داهاتێکی هه‌ره زۆریان به‌ده‌ست هێناوه و هیچ کارێکیش له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان بۆ ئازادکردنی ژنانی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش که وه‌کوو کۆیله‌ی سێکسی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێ، ئه‌نجامی نه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها حسێن کور و به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئازادکردنی ئێزدییه‌کانی ژێرده‌ستی داعش، ڕایگه‌یاندووه که زۆرتر له یه‌ک هه‌زار و 400 منداڵی ڕفێندراوی ئێزدی له چه‌ن باره‌گای تایبه‌تی داعش له ڕه‌قه، ته‌لعه‌فه‌ر و مووسڵ به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک و ڕێکخراو له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپه له‌ژێر خولی فێرکارییه سیاسی، ئایدیولۆجیکی و سه‌ربازییه‌کاندان و داعش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و خۆته‌قاندنه‌وه په‌روه‌رده‌یان ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرد که هه‌تا ئێستا زۆرتر له 30 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ که ته‌رمی ئێزدییه کوژراوه‌کان له‌لایه‌ن داعشی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌کرێت که به به‌ره‌وپێشچوونی هێزه کوردییه‌کان، ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌م گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه بدۆزرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها سۆران عومه‌ر، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له په‌رله‌مان و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانیش جه‌خت ده‌کات که ماوه‌ی دوو ساڵه که دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کان له شه‌نگال له دادگای لاحه کراوه‌یه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌ندامنه‌بوونی عێراق له‌م دادگایه‌دا، ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌که له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.
شه‌نگال، شارێکی چۆڵکراو بۆ خۆنواندنی پارته کوردییه‌کان
هیچ کام له‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنانه، نه‌بووه‌ته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی پارته‌کان و ته‌نانه‌ت داخوازیی به‌رده‌وامی دانیشتووانی شه‌نگالیش بۆ یه‌کگرتوویی هێزه کوردییه‌کان و دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی شه‌نگال هیچ ئاکامێکی به‌دواوه نه‌بووه.
شه‌نگال سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیک به 9 مانگ له ئازادکرانی، هێشتا که‌لاوه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مه‌حما خه‌لیل، فه‌رمانداری دانراوی بارزانی له شه‌نگال باس له کاولبوونی زۆرتر له 16 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون ده‌کات و سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وانه سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و حکوومه‌ته، بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شاره هیچ کارێک نه‌کراوه.
مه‌سعوود بارزانی له وته‌کانی خۆیدا به‌بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی داگیرکرانی شه‌نگال به ئاماژه به‌وه‌ی که 500 هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی شه‌نگال گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، پێشنیاری دا که له دووبارهبونیاتنانهوهی شاری شه‌نگال پاشگه‌ز ببنه‌وه و له نزیکی ئه‌و شاره‌دا، شارێکی نوێ بۆ نیشته‌جێبوونی کورده ئێزدییه‌کان دروست بکرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرد که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ داعش هاوکارییان کرد، به سزای خۆیان گه‌یشتن، وتی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ داعش هاوکارییان کردووه، دوژمنی ئێمه و ئه‌وانه‌ی له له‌دژی داعش بوون، دۆست و هاوڕێی ئێمه به ئه‌ژمار دێن.
سه‌ره‌ڕای لێداونه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی بارزانی، به‌رپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان له دیمانه له‌گه‌ڵ که‌ناڵی هه‌واڵی ڕووداو، ڕایانگه‌یاندووه که له ئێستادا نزیک به 8 هه‌زار هێزی پێشمه‌رگه له شه‌نگالدان و پێویستییه‌ک به بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌که نییه و ده‌بێ هه‌رچی خێراتر ئه‌و هێزانه ناوچه‌که به‌جێ بهێڵن.
هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش له به‌رانبه‌ردا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که متمانه‌یه‌کیان به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی شه‌نگال نییه و هه‌تا کاتێک که ئه‌و ناوچه‌یه خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌بێ، ئاماده‌ی به‌جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه نین. هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش چه‌ن کارێکیان له‌و باره‌وه ئه‌نجام داوه و هێزه چه‌کداره‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌نگال که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به فه‌رمی نه‌ناسراون، پێکهێنراوه.
شه‌نگاڵ، به‌ڵام له بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه جیهانییه‌کان و ئاگری ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌کان هه‌روه‌ها وه‌کوو که‌لاوه ماوه‌ته‌وه و دانیشتوانی ئه‌و شاره یان له 24 که‌مپی ئاواره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا و تورکیا و هه‌ندێکیشیان له‌سه‌ر چیای شه‌نگال له بارودۆخێکی ناله‌باردا ژیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن یان له‌ژێر ده‌ستی داعش، ڕۆژانێکی سه‌خت تێده‌په‌ڕێنن و هاوکات له‌م بارودۆخی ئێستادا، هیوایه‌کی وه‌هایان به باشتربوونه‌وه‌ی بارودۆخیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی پێشوو له زێدی خۆیان نییه....
کۆتایی کورتە نامە/310