٢١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٣:٥٨
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی "نه‌رێنی"ی وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێم به‌ داواکارییەکەی ئەمریکا

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دواوکاری ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ چالاکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقی ڕه‌تکرده‌وه‌

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلوه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای لێدوانه‌کانی مارک تونێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و دیکه‌ی هێزه ‌چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ ژێر فه‌رمان و چاودێری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا چاڵاکی بکه‌ن و مکانیزمێکیان بۆ هاوئاهه‌نگ کردنی چالاکییه‌کانیان هه‌بێت، به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد.


له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وێڕای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لێدوانه‌که‌ی مارک تونێر جه‌خت ده‌کاته‌وه‌  کە ناچێتە ژێر فەرمانی سوپای عێراق‌ و لەژێر فەرمانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا دەمێنێتەوە.


هەروەها وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت" پێشمەرگە لەژێر فەرمانی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا دەبێت. بەگوێرەی دەستووری عێراقیش پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق، هەرچەندە حکومەتی عێراق لەڕووی مەشق و راهێنان و دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازی یارمەتی پێشمەرگەی نەداوەو بەرپرسیاریەتی هەڵنەگرتووە"


هه‌روه‌ها له‌و ڕوونکردنه‌وه‌دا هاتووه‌: پێشمەرگە نیازی نییە دەست بەسەر هیچ ناوچەیەکدا بگرێت، بەڵام بەرگری لەهەموو ئەو شوێنانە دەکات کە تیرۆریستانی داعشی تێدا دوورخستۆتەوەوەو لەو شوێنانە دەمێنیتەوە تا ئەو کاتەی مەترسی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکان نامینێت.
له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌‌ پێشمەرگە بۆ هەموو جیهانی سەلماند کە تاکە هێزە دەتوانێ رووبەڕووی دڕندەترین گروپی تیرۆریستی بووەستێ ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە ئامادەییان نیشانداوە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی سوپای عێراق بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەو تێکشکاندنی تیرۆریستان و بەکردەوەش ئەمەیان سەلماندووە.


له‌کۆتایی ڕوونکرده‌نه‌وه‌که‌دا هاتووه‌ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، شانازی دەکەین کە پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و جێبەجێکردنی بەرنامەی ئازادکردنی مووسڵ.
رۆژی 5 شەممەی رابردوو 18/8/2016 مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاندبوو کە وڵاتەکەی پێی باشە و داوایکردوە کە هەموو هێزەکانی عێراق بچنە ژێر فەرمانی سوپای عێراقەوە بە هێزی پێشمەرگەشەوە....


کۆتایی کورتە نامە/310
و بەیت(ع) ، ابنا :