٢٠ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:٥٥
بەیاننامەی سوپای سووریا لەبارەی ئۆپەراسیۆن لەحەسەکە

فەرماندەری سوپای سوریا ڕایگەیاند کە کردەوەکانی ئاسایشی (لقی سەربازی پەکەکە) لە شاری حەسەکە سوپای ناچار بە کاردانەوە و وەبەر ئامانج دانی سەرچاوەکانی تەقەکردن کرد .

 فەرماندەری گشتی سوپای سووریا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لەم دواییە  دا لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، ئاسایش،  دەستیان داوەتە ئەنجام دانی  کردەوەکانی دنە دەرانە لە شاری حەسەکە وەکوو پەلامار بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی ، قاچاخی نەوت، بەڕێوە نەچوونی ئەزموونی خۆیندنگەکان ، ڕفاندنی شارومەندان و برەو دان بە ئالۆزی و ناپاوەجێی .

لەم بەیاننامەیە دا هاتووە  کە ئەم کردەوەگەلە کەم کەم مەترسیدار بوونە بە لەونێک کە شارەکە لە ژێر گەماروی ئەوان دایە و ئەوان بنکەکانی سوپای سووریایان داوەتە بەر پەلامارەکانی تۆپخانەیی و ئەم مەسەلە بووەتە هۆی زۆرتر بوونیی کوژراوانی مەدەنی و سوپای سووریا .

ئەوە لە حالێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا   ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی ی فڕۆکە جەنگییەکانی خۆێ بۆ پشتگری لە ڕاوێژکارانی سەربازی چالاکی خۆی کە لەگەڵ کوردەکانی سووریا هاوکاری دەکەن بەڕێکردووە بۆ حەسەکە .

ئەمریکا یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی لە باکووری سووریا وەک هێزی سەربازی چالاک دەزانێ و بەوان چەکی داوە و ڕاوێژکارانی خۆی بۆ ڕاهێنانی ئەوان بەڕێکردووە بۆ سوریا ...

کۆتایی کورتە نامە/310