به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ئەو مانۆڕە کە ڕۆژی هەینی بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی حیزبوڵڵا و حەماس دەستی پێ کردوە ماوەی حەوتەیەک دەخایەنێ. ئەو دوهەمین مانۆڕی وشکانی- دەریایی سوپای ئیسرائیلە لەماوەی کەمتر لە مانگێک دا.
ماڵپەڕی زایۆنی NRG ڕاپۆرتی دا ئەو مانۆڕە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نیگەرانییەکان لە دزەکردنی کۆماندۆ دەریاییەکانی حەماس و گروپەکانی دیکەی بەرەی موقاوەمە بۆ ناوچە هەستیار و گرنگەکان بەڕێوە دەچێ.
بەر لەمەش کاناڵی دەی تەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە نیگەرانی شارۆچکە نشینان لە بورجە تازە داندراوەکانی سوپای لوینان لەناوچە سنورییەکان ڕایگەیاندبوو کەمتەرخەمی سوپای ئیسرائیل لە ئاست داندرانی ئەو بنکانە ڕق و توڕەیی زایۆنیستەکانی بە دوا دا هاتوە.
ڕاگەیاندنەکانی ڕژێمی زایۆنی دانرانی بورجە تازەکان لە سنورەکانی لوبنان و فەلستینی داگیرکراوی بە زەبرێک لە رێ و شوێنە ئەمنییەکانی سوپای ئیسرائیل لە سەر سنورەکان دەزانن.
سەرباری تێپەڕینی شانزدە ساڵ بەسەر ڕاوەدونانی زایۆنیستان لە باشوری لوبنان و بیقاعی رۆژئاوا، زایۆنییەکان هەروا زراویان چووە لە هێز و توانای لوینانییەکان بریتی لە سوپا و بەرەی خۆڕاگری.
25ی مانگی مای 200 زایۆنیستەکان لە خاکی لوبنان دەرپەڕێندران و چەند بەش لە سەرزەویە داگیرکراوەکان ئازاد کران....
کۆتایی کورتە نامە/310