یەتۆڵڵا " ئەحمەد خاتەمی " لە خوتبەکانی ئەم حەوتەی نویژی جۆمعە بە ئاماژە دان بە هەوڵەکانی ئەمریکا و عەرەبستان بۆ ژیاندنەوەی تاقمۆکەی تیرۆریستی مۆنافقین و خەرجکردنیی بە ملیاردان دۆڵار لەم بوارە بەڕاشکاوی ووتی : بە گوێرەی ڕێککەوتنەکان ، بڕیارە مۆنافقین بە لاگری دراوی و چەکەمەنی عەرەبستان دژی گەلانی ناوچە لە وان ئێران بێنە کایەوە .
ئایەتۆڵڵا خاتەمەی مۆنافقینی وەکوو تاقمێکی لێکپژاو نرخاندووە و ووتیشی : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوروپایی و ناوچەیی ئەو هەرگیز ناتوانن ئەو گرووپە مرۆڤ کووژە کە لەناوچووە و نابوود کراوە دیسان ببوژێننەوە . ئایەتۆڵڵا خاتەمی بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە مونافقین ڕەشترین دۆسییە یان هەیە لای گەلی ئێران جەختیکرد : ئەوان ١٧ هەزار کەس لە چێن وتوێژەکانی جۆر بە جۆری ئێران یان شەهید کردووە .
ئیمام جۆمعەی کاتی تاران بە ئاماژە دان بە ڕۆڵی گرنگی تاقمی ڕەشەکووژی مۆنافقین لە کووشتاری شیعەکان و کوردە ئێراقییەکان کە بە فەرمانی سەددام ئەنجام داروە ، بەڕاشکاوی ووتی : ئەم تاقمە یش هەر ئیشتا لە تەنیشت داعش لە ئێراق و سوریا بەردەوامە لە سەر موسولمان کوژی خۆی دا .
خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران هەروەها ڕوو لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاسپێری کرد : بە هێز وتوانێکی زۆرتر خزمەتی خەڵک بکەن ....
کۆتایی کورتە نامە/310