دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هەڵوێست بە راپۆرتی بێ بنەمای وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیس سەبارەت بە هەلومەرجی مافی مرۆڤی ئێران لە نیوەی سەرەتایی ساڵی 2016 ، رایگەیاند : پشتیوانیی ئینگلیس لە رژێمی منداڵ کوژی زایۆنیی ، پشتیوانیی لە رژێمی ئالی خەلیفە ، و عەرەبستانی سەعودیی و پشتیوانیی لە تیرۆریستان لە سوریا سەلماندی : ئینگلیس مافی مرۆڤی لەسەر بنەمای یاسا و رێسا نێونەتەوەیی و ئیسلامییەکانی پێشێل کردووە.
دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران جەختی کرد : کوشت و بڕی راستەوخۆ و ناڕاستەخۆی دڕندانەی هەزاران ژن و منداڵی بێ تاوان لە لایەن هێزە ئینگلیسییەکان لە عێراق ، ئەفغانستان و سوریا و بەحرەین و یەمەن لە رێگای فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی دیکە ، شیاوی بەراوەرد کردن لەگەڵ ئیعدامی ژمارێ قاچاقچی ماددەی هۆشبەر کە گیانی دەیان هەزار کەسیان خستووەتە بەر مەترسیی نییە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە : ئینگلیس مافی ئەوەی نییە سەرەڕای پێشینەی رەشی پێشێل کردنی مافی ژنان و نەپاراستنی کەرامەتی مرۆڤان و کەسایەتییەکەیان رەخنە لە دۆخی ژنان لە ئێران بکەن کە جێگە و پایەیەکی بەرزیان هەیە.
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی هەواڵدەریی سەدا و سیما ؛ دامەزراوەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران جەختی کرد : موسوڵمانان و کەمینەکانی دیکە لە ئینگلیس لەگەڵ هەڵاواردنی بەرڵاو روبەروون و تۆقاندن لە ئیسلام لەو وڵاتانەدا زیاتر بووە ، کەوایە ئینگلیس تا کاتی چاکسازیی و باشتر کردنی مافی مرۆڤی وڵاتی خۆی مافی رادەربڕین و شیاوەتیی ئەندامەتیی لە دامەزراوەکانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی نییە..../
کۆتایی کورتە نامە/310