به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نۆڤلێتی "حەسار و سەگەکانی باوکم" له نووسینی شێرزاد حەسەن نووسەری ناسراوەی هەرێمی کوردستانی ئیراق و له وەرگێڕانی ڕەزا کەریم مجاور گرینگترین بەرهەمی ئەم نووسەره کوردەیه.
شێرزاد حەسەن لەم نۆڤلێتەدا چیرۆکی کوڕێک دەگێڕێتەوه که باوکی خۆی کووشتوه و له میانەی ئەم چیرۆکەدا داب و نەریتی عەشیرەیی، بنەماڵەیی و سۆزداری خەڵکی کوردستان لەگەڵ ڕاوی یەکەم کەس که له پێگەی ئەدیبێک دایه باس دەکات.
باوکی ڕاوییەکه لەم نۆڤلێتەدا تەنانەت پاش مەرگی خۆشی دەتوانێت ئەو ڕۆڵ و دەسەڵاتەی وا به سەر ئاراسته و فەزای ژیانی کەسایەتییەکاندا هەیەتی، درێژە پێبدا و بیسەپێنێ. به چەشنێک که ئەم نۆڤلێته بە چەشنێکی ڕەمزی ئاماژە بە توانای خولقاندنی تارماییەک دەکات که هەر هەموو کەسایەتی چیرۆکەکه بەشێک له شوناسی خۆیان و داب و نەریتی ژیانیان له دانی هێز بەم تارماییه دەدۆزنەوه.
له ڕاستیدا پەیوەندی سادەی ئەڤیندارانه له نۆڤلێتی "حەسار و سەگەکانی باوکم" به بەشداری توخمی مەرگ و تاوانی باوککوژی له حاڵەتی رۆژمەڕەیی خۆی دەرباز دەبن و به سانایی به یارمەتی داهێنەرایەتی نووسەر پێگەیەک بۆ کوڕێکی باوککوژ ساز دەکات، که دەتوانێ بەدەر له کەفارەتی تاوانەکەی سەفەرێکی زیرەکانه بکات بۆ جیهانی نەناسراو و چارەنووسێک که پێی مەحکومه و بیخاته ژێر پرسیارەوه.
ئەم نۆڤلێتە به زمانێکی ڕەوان و ڕەمزی عیرفانی وەک یەکێک له شاکارەکانی ئەدبیاتی کورد دێته ئەژمار و له دووتۆی 94 لاپەڕە و بە نرخی نۆ هەزار تمەن خرایە بەردەستی لایەنگرانی ئەدەبی گێرانەوەی مودێرنی کوردی.
بڵاوکەرەوەی ئەفراز تا ئێستا بەدەر له شێرزاد حەسەن، بەرهەمی چەندین نووسەری ناسراوەی دیکەی رۆژهەڵاتی ناڤین و لەوان بەختیار عەلی، ئەلیاس خۆری و ئەحلام موستغانێمی بڵاو کردۆتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310