بەپێی ڕاپۆری دوێنێ سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕەسا بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئینگلیزیی ئیندیپێندێنت، شاری هەمپشایەری ئینگلیز شایەتی ئامادەبوونی زیاتر لە سی هەزار موسڵمان لە زیاتر لە ٩٠ وڵاتی جیهان لە گردبوونەوەیەکدا بوو، کە بەئامانجی ڕەت کردنەوەو دژایەتی لەگەڵ توندوتیژی و شەرمەزار کرانی هەوڵە تیرۆریستییەکانی داعش لە ئینگلیز بەڕێوە چووبوو.
وتاردەرانی ئەو ڕێوڕەسمە، پێیان داگرت لەسەر یەکگرتوویی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پیلانگێڕیی جیهانی رۆژاوا بە دژ ئیسلام.
ئیسلام،بە دووهەم ئایینی مەزن لە ئینگلیز دێتەئەژمار و تائێستا نزیک بە٦٠٠ مزگەوت و ٦٠ قوتابخانەی ئیسلامی لەو وڵاتە دامەزراوە.
بەشی زۆری حەشیمەتی موسڵمانی ئینگلیز، ئەو کۆچبەرانە لەخۆ دەگرێ کە لە دەیەکانی١٩٥٠ وە هەتا ١٩٧٠ی زایینی هاتوونەتە ئەو وڵاتە.
بەپێی سەرژمێری و ئامارەکان، حەشیمەتی موسڵمانی ئینگلیز بەکەمەوە، یەک ملوێن کەس مەزەندە دەکرێ.
حکومەتی ئینگلیز، ئیسلام وەک ئایینێک بەڕەسمی ناناسێ و تەنیا دینی بەڕەسمی ناسێندراو لەو وڵاتە، ئایینی مەسیحییەتی پرۆتستانە....
کۆتایی کورتە نامە/310