١٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٢٠
پاشەکشەی تیرۆریستان لە باشووری حەڵەب

ناوچە باکوورییەکانی سووریا هەروا ناوەندی شەڕی نێوان سوپای سووریا و گرووپە ڕەشەکوژەکانە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوابەدوای هێرشی بەردەوامی ئاسمانی و تۆپخانەیی سوپای سووریا بۆسەر تیرۆریستان لە حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا، سەرچاوە میدیاییەکانی ئەو وڵاتە، هەواڵی شکستی هەوڵدانی گرووپی ناسراو بە فەتحوشام بۆ کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە باشووری ڕۆژاوای حەڵەبیان راگەیاند.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای سووریا هێرشی گرووپە چەکدارەکان لەناوچەی سوەیدا لەباشووری ڕۆژاوای سووریای پووچەڵ کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سووریا، پاش دەرکرانی فەرمانی لێبوردنی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، ژماری ئەو بەرهەڵستکارانەی چەکەکانیان دەخەنە بەردەست حکومەتی سووریا، ڕوو لەزیاد بوونە.

تائێستا زیاتر لە چوار هەزار چەکدار لە پارێزگای دەرعا(باشووری سووریا) خۆیان تەسلیمی سوپای سووریا کرد.

هەوڵێکی تیرۆریستی دیکەش لەسەر سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە تەقینەوەیەک لە بازگەی ئەتمە لەباکووری ئەدلەب(باکووری ڕۆژاوای سووریا) لەسەر سنووری تورکیاش زیاتر لە پەنجا چەکدار کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند؛ تیرۆریستێک کە لە تورکیاوە هاتبۆ ئەو بازگەیە، پشتێنی تەقینەوەیی خۆی لەناو پاسێکدا تەقاندەوە.

جارێ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن داعش دەستی لەو پەلامارەدا بووبێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310