١٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٩:٠٦
سەرکەوتنی ئەرتەشی سووریا دژی رەشەکوژانی لە حەڵەب

سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە سەرکەوتنەکانی ئەرتەشی سوریا دژی تێرۆریستان لە حەڵەب لە باکووری ئەو وڵاتە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : هێزەکانی   ئەرتەشی  سووریا   ڕوژی    یەکشەمە  لە  ئوپراسیونێکی  بەربڵاو  دژی   تێرۆریستانی  داعش  سەرکەوتنگەلێکی  گرینگیان  دەس  کەوت  و  ڕێگاکانی  تەداروکاتی  تێروریستانیان  لە  ناوچەی  زانکوەکان  لە  باشووری  حەڵەب  پچڕاندووە .

لە  هەمان حاڵ دا  هێزەکانی  ئەرتەشی  سوریا و هاوپەیمانەکانی  زاڵ  بوون  بەسەر  بیست و پێنج    کۆگەی  بینایی  لە  باشووری  ناوچەی  ناسراو  بە  گەڵاڵەی  1070  دەزگەی  لە  دەڤەڕی  باشووری   حەڵەب  و ئەو  ناوچانەیان  لە  تێرۆریستان  سەندەوە .

لەو  ئوپراسیونەدا  ژمارێکی  دیکە  لە  تێرۆریستان  لە سووریا  بۆ  وێنە  سەرکردەکانی  ئەوانیان  کوشت .  

  ئوپراسیونی  تێروریستی  بۆ   داگیرکردنی  کارگەی  چیمەنتۆ   لە  گەڕەکی  ئەلڕاموسەی  شاری  حەڵەبیان   ناکام  هێشتووە . دوو  کەسی  سیڤیلی   سوورییش  لە   پەلاماری  مووشەکی  تاقمە  تێرۆریستیەکان  بۆ  سەر  گەڕەکی  سەلاحەدین  لە  باکووری  حەڵەب  کوژراون و ژومارێکی  دیکەش    بریندار  بوون . 

  ئەرتەشی  سوریا  و هاوپەیمانەکانی   هەروەها  پەلاماری  گروپی  تێروریستی   داعش  بۆ سەر ناوچەی جەب ئەلجڕاح  و مەکسەر ئەلحسان و ناوچە  سەربازیەکانی  دیکەیان  لە  دەڤەڕی  ناوچەی  سیلیوەا  لە  دەڤەری  ڕۆژهەڵاتی  حومسیان بەرپرچ دایەوە  کە ب ووە  هۆی  کوژران و بریندار  بوونی  نزیکەی  شەست  تێروریست . 

هێزەکانی   ئەرتەشی  سوریا  لە  دەڤەری  دەیر ئەلزوور  حومس و سوە یدا  ی  سووریا  ش  لە  گەڵ  ئەندامانی  تاقمی  تێروریستی   داعش  تێکهەڵچوون  و  خەسارێکی  قورسیان  دا  لە  تێرۆریستان ....

کۆتایی کورتە نامە/310