١٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٣٩
داعش دوای هەڵاتن لە منبج دووهەزارکەسی سیڤیلیان رەگەڵ خۆیان برد

تیرۆریستانی داعش نیزیکەی دووهەزار کەسی سیڤیلیان لە ڕەوتی کشانەوەیان لە دوایین بنکەیان لە ناوخۆی شاری منبج کە لەوێ خۆیان شاردبووەوە، ڕفاند.

ئەم ڕووداوە دوای وەدەرنانی تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزی سوریای دیمۆکرات " حەسەدە" دوای تێکهەڵچوونی زۆرتر لە دوومانگی ئەوان بوو  .

شروان دەرویش ، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبج کە سەربە هێزی سوریای دیموکراتی سوریایە  بە پەیامنێری فەرەنسای وت: تیروریستانی داعش  نیزیکەی دووهەزار کەسی سیڤیل لەوان ئافرەت و منداڵیان لە گەڕەکی سرب لە باکووری منبج لە دەورووبەری بەشی باکووری حەڵەب ڕفاند.

ناوبراو وتیشی : ئەوان لە ڕەوتی کشانەوەی لە منبج بەرەو شاری جەرابلوس  لە سنورەکانی تورکیا  لە خەڵکی سیڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی کەڵکیان وەرگرتووە و ئەم پرسە بووەتە هۆی ئەوەی ئێمە نەتوانین بیاندەینە بەر پەلامار .

منبج لە تەنیشت دوو شاری جەرابلوس وباب  یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی داعش لە پارێزگەی حەڵەب لە باکوور سوریایە و لەبەر ئەوە لە هێڵی سەرەکی فریاگوزاری داعش لە نێوان پارێزگەی ڕقە سەرەکی ترین بنکەی داعش و سنوورەکانی تورکیا دایە و ئازاد کرانی دەبێتە هۆی گەمارۆی داعش، خاوەنی گرینگایەتی ستراتژیکی زۆرە.

رامی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری چاوەدێری مافی مرۆڤیش  بە پەیامنێری فەرەنسای وت : کەسانی سیڤیل بە پێنسەد ئۆتۆموبیلی سەر بە داعش بەرەو شاری جەرابلوس بڕاون.

دوابەدوای تێکهەڵچوونی قورس لە مانگی ژانیڤەری لە دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریاش داعش نیزیکەی چوارسەد کەسی سیڤیلی لە زاحیە بەغلیە ڕفاند و دواجار تەنیا 270 کەس لەوانی ئازاد کرد .

229 هێزی ئەندامی  حەسەدە  لە بەرامبەر  1019 داعشی  لەم تێکهەڵچوونانە کوژراون.

هێزی سوریای دیمۆکرات ئێوارەی ڕوژی هەینی  باسی زاڵ بوونی تۆکمەوتەواو بەسەر شاری ستراتژیکی منبج دوای وەدەرنانی داعش لەوێ دا کرد ....


کۆتایی کورتە نامە/310