به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی نوێنه‌ری باڵای ڕێبه‌ری ئێران له کوردستان، ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د شاهرودی له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێز گرتن له چالاکانی قورئانی شاری سه‌وڵاوا وتی: شاری سه‌وڵاوا شاری ئه‌ده‌ب و عیرفان و دینه و که‌سایه‌تی زۆر مه‌زن له‌م شاره‌دا په‌روه‌رده کراوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قورئان له ژیانی مرۆڤه‌کاندا کرد و وتی: له هه‌ر کوێیه‌ک که مرۆڤ له قورئان نزیک بووه‌ته‌وه، نه‌ک هه‌ر زه‌ره‌ری نه‌کردووه که خێر و به‌ره‌کتیش ڕووی تێکردووه و له هه‌ر کوێیه‌کیش دووریمان له قورئان کردبێت خه‌سار و زه‌ره‌رمان پێگه‌یشتووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به حه‌دیسێکی پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) کرد و وتی: پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ده‌فه‌مرێت که قورئان سفره‌یه‌کی پڕ له به‌ره‌که‌ته که بۆ ڕێنوێنی مرۆڤ نێردراوه. ئه‌م سفره ته‌نیا بۆ قه‌وم یان چینێکی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگا نییه که به ناوی خۆیه‌وه قۆرخی بکات، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو جیهانه.
ئایه‌توڵا شاهرودی زیادی کرد: ئایه‌ته‌کانی قورئان له سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵ و لۆژیکه، ئه‌م ئایانه تاکوو ئه‌م ڕاده‌یه پته‌وه که لۆژیکێکی عه‌قڵانیان له پشته و له‌گه‌ڵ ناخ و سروشتی مرۆڤ کۆکن.
ئایه‌توڵا شاهرودی زیادی کرد: ده‌بێت ئه‌مه به باشی بزانین که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانست و پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا له لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه هاتووه و ئه‌مانه‌یشی له ڕێگه‌ی فێربوون و په‌روه‌رده بوونه‌وه به مرۆڤ به‌خشیوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مه‌ی که دوژمنه‌کانی خه‌ڵکی ئێران به‌رده‌وام هۆشداری به ئێمه ده‌ده‌ن که هێرشی سه‌ربازی ده‌که‌ین، قسه‌یه‌کی پووچ زیاتر نییه، ئه‌وان شه‌رم له خه‌ڵکی ئێران ناکه‌ن و گه‌ر بیانتوانی تاکوو ئێسته ده‌یان جار هێرشیان کرد بوو....
کۆتایی کورتە نامە/310