به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لەهەواڵدەری سەبا ، پەلامارەکانی تۆلە ئەستێنانەی سوپا و هێزەکان جەماوەری یەمەن بۆ سەر بنکەی سەعوودیەکان لە شارە سنوورییەکان دا درێژەی هەیە .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپا و هیزە کانی جەماوەری یەمەن پێگەکانی " ئەلەعزاب" ،" ئەلتەبە ئەلحەمرا" ، " ئەبوئەلمەز" یان لە شاری سنووری جیزان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی شایەتحالەکان ، بەدوای ئەم پەلامارانە چوار سەربازی سەعوودی کوژران .
ئەوە لە حالێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوویش سوپا و هێزەکانی جەماوەری یەمەن بە مووشەکی "زەلزاڵ٣ " بنکەی سەعوودیەکانیان لە شارەکانی سنووری داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا ....
کۆتایی کورتە نامە/310