کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن ڕۆژی شەممە لە نێو ماڵپەڕەکەی دا لە ڕاپۆرتێک دا ئاماژەی کردە دەوری عەرەبستان لە پەلامارەکانی یازدەی سپتەمبەر و نووسی کاتێک کە ئەمریکا ئەبوو زوبەیدە یەکەم هۆکاری هەڵکەوتەی ئەلقاعدەی شەش مانگ دوای ڕووداوی یازدەی سپتەمبەر دەستگیر کرد، نیشانەیەکی نیگەران کەرەوەی دۆزیەوە و ئەویچ ئەمەیە کە پێوەندی تەلەفۆنی ئەو لەگەڵ بەشگەی بەندەر بن سوڵتان باڵوێزی پێشووی عەرەبستان لە ئەمریکا بوو .
لە درێژەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن ڕاگەیەندراوە ئاشکرا بوونی پێوەندی ناڕاستەوخۆی بەندەر بن سوڵتان لەگەڵ هۆکاری ئەلقاعیدەیی یەکێک لە چەندین بابەتی ئیتلاعاتی نوێی بوو کە لە بەڵگەکانی نهێنی دا باسی کرابوو .
بەندەر بن سوڵتان لەساڵی 1983 هەتا 2005 باڵوێزی عەرەبستان لە ئەمریکا بوو و دواجاریش وەک سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان دیاری کرا .
ماوەیەک لەمەوبەر بیست و هەشت بڕگە لە زانیاری هاوپێوەند بە تاقمی لێکۆڵینەوەیی کۆنگرەی ئەمریکا کە چەند مانگ دوای ڕووداوەکەی یازدەی سپتەمبەری دووهەزارویازدە ئامادە کرا بوو ، بڵاو کرایەوە .
لە بەشێکی ئەم سەنەدوبەڵگانە ڕاگەیەندراوە ژومارێک لە فڕۆکە ڕفێنەکان لەحاڵێکدا کە لە ئەمریکا بوونە لەلایەن کەسانێکەوە کە ڕەنگە لەگەڵ کاربەدەستانی عەرەبستان دا پێوەندییان هەبێت، پشتیوانی کراون و یارمەتی دراون .
پازدە کەس لە نۆزدە فڕۆکە ڕفێنێک کە پەلامار بۆسەر تاوەرەکانی بازرگانی جیهانییان دابووە بەر پەلامار شارومەندی عەرەبستان بوون ...
کۆتایی کورتە نامە/310