به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەم ناوەندە مافی مرۆڤانییە کە ناوەندی ئەو لە لەندەن دایە و ڕاپۆرتەکانی خۆی لە سەرچاوەکانی نێو خۆیی سوریا ئامادە دەکات ، ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە تەواوەتی داعش یان لە شاری ستراتژیکی مەنبەج دا شکست داوە وکۆنتڕۆڵی ئەوشارە یان گرتۆتە دەست .
هێزەکانی سووریای دێمۆکرات کە زۆربەیان لە میلیشیاکان پێک هاتووە ، زیاتر لە دوومانگە ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویان بە پشتیوانی ئاسمانی و ئیتلاعاتی ئەمریکا بۆ کۆنترۆلکردنی شاری مەنبەج دەست پیکردووە ، شارێک کە تەنیا ڕێگای بەجێماوە بووە بۆ پێوەندی نێوان ئەندامانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب و ناوچە ناوەراستەکانی سوریا .
بەم حالەیش بە گوێرەی ووتەی سەرچاوەکانی خۆجێی، تیکەڵچوونەکان لە مەنبەج هەروا درێژەی هەیە و هێزەکانی سووریای دیمۆکرات هەوڵ ئەدەن تاقم گەلێکی چووک لەئەندامانی داعش کە لە ژمارێک لە ناوچەکانی شارەکە دا ماونەتەوە ،ناچار بە خۆبەدەستەوە دان بکەن .
شاری مەنبەج لەبەر ئەوەی لە نیزیکی سنوورەکانی تورکیا دا هەڵکەوتووە بۆ ئانکارا یەکجار گرینگە و دەوڵەتی تورکیا بەر لەوە بەجاران وریایی دابوو کە ئیزنی کۆنتڕۆڵی ئەو شارە بەدەست کوردەکانەوە نادا ....
کۆتایی کورتە نامە/310