٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٠٢
بنەمای مافی مرۆڤ بەپێی ئیسلامە

نوێنەری شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتی : بنەمای مافی مرۆڤ لە ئایینی ئیسلام شی کراوەتەوە و ڕۆژاوا بەشێوەی ئامرازانە کەڵکی لێ وەردەگرێ

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن  عەبدوڵڵا دقاق  نوێنەری شێخ عیسا قاسم  ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی  مافی مرۆڤی ئیسلامی لە تاران وتیشی : ئەوەی لە ئیسلام باسی دەکرێت  بنەمای مافی مرۆڤە و  دەبێ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بناغەیی کردنی ئەم بنەما گرینگانە ڕێزی لێ بگیردرێت.

نوێنەری شێخ عیسا قاسم  وێڕای پێداگری لەسەر کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی ڕوژاواییەکان لە مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد : ئەگەر ڕاست  دەڵێن  و مافی مرۆڤی ئەوان بە پێی کەرامەتی مرۆییە کەوایە خەڵاتی نوبێل بدەن بە شیخ عیسا قاسم .

عەبدوڵڵا دەقاق وێڕای ڕێزگرتن لە دانی سێیەمین خەڵاتی  مافی مرۆڤ بە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین  وتی: خەڵکی موسوڵمانی بەحرەین 45 ڕۆژە کە لە دەورووبەری ماڵی ئەم مامۆستایە مانیان گرتووە.

نوێنەری ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتیشی: ئەگەرچی شیێخ  عیسا قاسم لە بایکۆتی  ڕژێمی بەحرەین دایە بەڵام کۆاری ئیسلامیی ئێران خەڵاتی مافی مرۆڤ دەدا بەم مامۆستا هەڵکەوتەیەی شیعە.

پێنج شەممە چوارەمی ئووت ڕۆژی مافی مرۆڤی ئیسلامی و کەرامەتی ئیسلامییە...
کۆتایی کورتە نامە310