به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی نیۆزویک ، یواخیم گائوک سەرۆک
کۆماری ئاڵمان بە ئاماژە بەوەی کە هیچ حکومەتێک ناتوانێ ئاسایشی رەهای شارومەندانی بە تەواوەتی لە بەرامبەر پەلامارە ترۆریستیەکان دەستەبەر بکات ، خوازیاری یەکڕیزی نیشتمانیی وەک باشترین ڕێگەی بەرگری بوو .
لێدوانەکانی ناوبراو لە کاتێک دایە کە دوو حەوتە لەمەوبەر پەلامارێک لە مونیخ بووە هۆی گیان لەدەستدانی 15 کەس .
گائوک لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی پەلامارەکەی مونیخ وتیشی : پێکهاتنی هاوپەیمانیەک لە حکومەتەکان و کۆمەڵگەیەکی وشیار باشترین ڕێگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ...
کۆتایی کورتە نامە310