به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جەمال ئەمانیڕاد" خوێندکاری مەهابادی کە لە قۆناغی دوکتۆرادا دڕێژە بە خوێندن دەدات وەکوو خوێندکاری نمونەی ساڵی ٩٤ لەسەر ئاستی وڵات هەڵبژێردرا.
ئەو لە بەشی بیرکارییە و خوێندکاری زانکۆی شەهید بێهێشتی شاری تارانە.
ئەمانیڕاد لەگەڵ ٣٩ خوێندکاری دیکە وەکوو هەڵبژێردراوانی بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی خوێندکارانی نمونەی وڵات بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، وەزیرانی تەندروستی و زانست و هەروەها بەشێک لە سەرۆک و جێگرانی زانکۆکانی وڵات لە پەردیسی زانستی زانکۆ تاران رێزیان لێگیرا.
دوکتۆر مجتەبا سدیقی جێگری وەزیر و سەرۆکی ڕێکخراوی خوێندکارانی وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنەلۆژیا لەم ڕیوڕەسمەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بیست و چوارەمین خولی هەڵبژرادنی خوێندکارانی نمونە کۆتایی پێهاتووە و ئەم بەرپرسیاریەتییە لە ئەستۆی وەزارەتەکانی زانست و تەندروستیە، ڕایگەیاند: لە ڕیوڕەسمی ئەمساڵدا خوێندکارانی زانکۆ ناحکومیەکانیش تێیدا ئامادەبوون و پاش هەڵسەنگاندنی ورد ٢٧ کەس لە وەزارەتی زانست و ١٣ کەس لە وەزارەتی تەندروستی، چارەسەر و فێرکاری پزیشکی لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە هەڵبژێردران و لە کۆتاییدا بوون بە ٤٠ خوێندکاری هەڵبژێردراوی ئەم خولە و ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان ئەو ٢٢٤٨ خوێندکارەی کە لە زانکۆکانی وڵات پێشبڕکێی یەکدیان کردووە، ئەنجام دراوە.
ڕەوتی هەڵبژاردنی ئەم خوێندکارانە لە دوو قۆناغدا ئەنجام دراوە و لە قۆناغی یەکەمدا ٢ هەزار و ٢٤٨ خوێندکاری نمونە لە زانکۆکاندا هەڵبژێردراون و لە کۆتاییدا ڕێز لە لە ٢٥ خوێندکاری کوڕ و ١٥ خوێندکاری کچ گیرا.
خوێندکارانی نمونەی وڵات لە ١٧ زانکۆی وەزارەتی زانست، ٢ زانکۆی فەرهەنگیان و ٨ زانکۆی زانستە پزیشکییەکانن...
کۆتایی کورتە نامە/310