به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له هه‌واڵده‌ریی جمهووری، ژنڕاڵ جان نیکلۆن، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکایی له ئه‌فغانستان له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئه‌سۆشێتێدپرێس وتی: تیرۆریسته‌کانی داعش له ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی دارایی، هه‌واڵگری و ستراتێژیکیان له‌گه‌ڵ داعش له عێراق و سووریا هه‌یه.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ی که داعشییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی سه‌ره‌تایی خۆیاندا په‌یوه‌ندییان هه‌یه وتی: ئه‌وان بۆ ئه‌ندامێتی داخوازییان داوه و هه‌ڵبژێردراون. ئه‌م که‌سانه ده‌بێ هه‌ندێ ڕاهێنان تێپه‌ڕێنن و ناویان له دابق" گۆڤاری گرووپی تیرۆریستی داعش" دا بێت.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره که باس له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی تیرۆریستانی داعشی له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئه‌م گرووپه له عێراق و سووریا ده‌کرێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310