٢٤ تەمووز ٢٠١٦ - ١٥:٣٢
ژمارەی تێداچووانی پەلاماری خۆکوژانەی کابۆل بۆ ٩٠ کەس زۆرتر بوو

کەنالی تەلەفەزیۆنی " تلووع نیوز" ی ئەفغانستان ڕاپۆرتی داوە کە کاربەدەستانی " بزوتنەوەی ڕوو\ناکایی" تەرمی ٩٠ کەس لە کوژراوانی پەلاماری خۆکوژانەی رۆژی رابردوو لە نێوان کۆبوونەوەی لاگرانی ئەم بزوتنەوەیە وەرگرت وئەەگری ئەوە لەئارا دایە ژمارەی کوژراوان بۆ ١٠٠ کەس زۆرتر بێت .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"سەید حەبیبوڵڵا ئەکبەری" یەکی لە چالاکڤانانی سیاسی  ووتیشی کە ڕەوشی ژماریک لە برینداران شپرزەیە و ژمارێکیش  بزربوونەو ئاسەوارێک لەوان نەماوەتەوە .

 دوو تەقینەوەی خۆکووژانە دۆینی لە نێوان هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران ناسراو بە "بزوتنەوەی ڕۆشنایی " لە رۆژئاوای  شاری  شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان دەیان کوژراو وسەدان برینداری لیکەوتەوە .

 ئەم تەقینەوەیە کاتێک  رووی داوە کە  ڕیگا کانی  سەر بە ناوچەی ناوەندی شاری کابۆل لە سەر خۆپیشاندەران داخرابوو وئەوان بە بەرپایی خێوەتی سەحرایی گەرەکیان بوو لە مەیدانی " دەمزنگ" لە رۆژئاوای کابۆل کەئەمرۆ یەکشەممە بەناوی مەیدانی شەهیدان ناودێر کراوە ،مانبگرن .

 تاقمی ترۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە خۆکوژانەی گرتە ئەستۆ وە . ئەشرەف غەنی زی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان دوای ئەم ڕووداوە ترۆریستییە ، ئەمرۆ یەکشەممەی بە ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە وڵات ڕاگەیاند و بە هێزە ئاسایشتییەکان فەرمانی داوە تا تۆلەی خۆینی شەهیدان لە داعش بگرنەوە . ئەو ئەمرۆ مەیدانی " دهمزنگ" کە ناڕازیانی بزوتنەوەی ڕۆشنایی لەو دا کەوتوونەتە بەر پەلامار بە مەیدانی " شۆهەدا ناودێر کرد...

کۆتایی کورتە نامە/310