به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە پەلامارەکانی ئاسمانی هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی لە شاری ستراتژیکی مەنبەج کە لە هێزەکانی دیمۆکراتیکی کورد لە بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش پشتیوانی دەکات لە گووندی توخاردر لە باکووری شاری مەنبەج ١١٧ کەسی سیڤیل کوژراون و ژمارێکی زۆریش بریندار بوون .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە دوا بەدوای پەلامارەکانی قوورسی ئەم هیزانە لە ناوچەکانی ژێر رکێفی داعش کە لە کەسانی سیڤیل وەکوو قەڵخانی ئینسانی کەڵک وەردەگرن ژمارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیل کەوتوونەتە بەر پەلامار و هەموو ئەندامانی ژمارێک لە بنەماڵەکانی ئەوان کوژراون .
هەواڵەکان باس لە تووندتر بوونی تێکەڵچوونەکان لە نێوان هیزەکانی دێمۆکراتی سوریا و ترۆریستانی داعشی لە شاری مەنبەج دەکەن .
لە تێکەڵچوونەکانی ئەمرۆ (سێ شەممە) لە ئۆردوگای حەندەرات لە گردو پەری باکووری حەلەب گرووپەکانی ترۆریستی جارێکی تر ئەم ناوچەیان داگیر کردووە .
تاقمەکانی ترۆریستی دانیان داناوە لەسەر ئەوەی کە لە تێکەڵچوونەکانی حەلەب لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو ٤٧ کەس لەوان کوژراون و ژمارێکی زۆریش بریندار بوونە .