به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :شۆفیری ئۆتۆمۆبیلێکی قورس شەوی هەینیی لە شاری نیسی فەرانسە ، هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک لە خەڵک ، و وەبەری دان و ئەو هەنگاوە نزیک 80 کوژراوی لێ کەوتەوە و زیاتر لە 130 کەسیش بریندار بوون کە دۆخی 45 کەسیان سەختە.
شایەتحاڵێک بە ئاسۆشیتدپرێسی کوت ، شۆفیری کامیونێک کە لە شاری نیس هێرشی کردە خەڵک ، پاش وەبەردانی ئەوان لە ئۆتۆمۆبیلەکەی دابەزی و بە چەک تەقەی لێ کردن.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی لوفیگارو ، ئەو هێرشە تیرۆریستییە شەوی هەینیی هاوکات لەگەڵ رۆژی نیشتمانیی فەرانسە رووی دا.
پێش لەمە ، فرانسوا ئۆلاند ، سەرۆک کۆماری فەرانسە ، باسی لە کۆتایی هاتنی دۆخی نائاسایی لەو وڵاتە دا لە رۆژی 26 ی ژوئیەوە کردبوو.
بە پێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان ، رادەیەکی جێی سەرنج چەک ، نارنجۆک و موسەلسەل لە نێو ئەو کامینوە دا دۆزراوەتەوە.
بە پێی ئەو راپۆرتە ، لە کاتی هێرشی تیرۆریستیی پاریس لە 13 ی مانگی نەڤامبری ساڵی 2016 وە ، لە بروکسێل لە لایەن ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ، وەبەردانی خەڵکی نیس لە فەرانسە ، مەگهێنەرترین هێرش بووە.